وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر یه‌کپارچه‌یی و پێویستی پاراستنی یه‌کگرتوویی عێراق وتی: هه‌ر چاره‌سه‌رێک پێویسته له ده‌ره‌نجامدا بگاته ئه‌من و سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌که.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، یان کوبیش نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری عێراق که به مه‌به‌ستی وتووێژ و ڕاوێژ له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی سه‌ردانی تارانی کردووه، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه له گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووه.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا وێڕای ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، ڕۆڵ و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی بارودۆخی ئه‌و وڵاته‌ی له سه‌ر ئه‌من و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ی به گرنگ زانی و جه‌ختی له سه‌ر پشتیوانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له حکومه‌تی عێراق کرده‌وه له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.
ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له هه‌ندێک پشتیوانی له داعش و گرووپه‌کانی تیرۆریستی له سوریا، عێراق و یه‌مه‌ن گرت و وتی: هه‌نگاوه‌کانی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له عێراق، لاوازه و قبووڵکراو نییه.
زه‌ریف به ئاماژه به گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌که وتی: کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویسته ڕێگر بێت له پشتیوانی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌م گرووپانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی له پێناو گرنگیدانی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه به هه‌ل و مه‌رجی عێراق به کاریگه‌ر ناو برد و ده‌ستخۆشیی له ڕۆڵی ڕێبه‌رانی ئائینی و سیاسی عێراق له سوننه، شێعه، کورد و عه‌ره‌ب کرد.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕوونیکرده‌وه: کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌خت له سه‌ر یه‌کگرتوویی و یه‌کپارچه‌یی عێراق وه‌ک وڵاتێکی دراوسێی خۆی ده‌کاته‌وه و له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند که هه‌ر ڕێکار و چاره‌سه‌رێک پێویسته له ئاکامدا بگاته ئه‌من و سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌که.
پشتیوانی کۆمه‌ڵگای جیهانی له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی عێراق
یان کوبیش نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری عێراق له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا به ئاماژه به هه‌ل و مه‌رجی سیاسی، ئابوری و ئه‌منی عێراق و ناوچه‌که، کلیلی سه‌ره‌کی ده‌ربازبوون له بارودۆخه‌ی ئێستای عێراقی به یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی نیشتمانی عێراق ناو برد.
کوبیش به ئاماژه به گرنگی به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتی: به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وتی ئاشته‌وایی نیشتمانی، پشتیوانی له حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌وڵدان له پێناو به‌شداری جیهانی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئه‌منی، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق له به‌رنامه و یه‌که‌مایه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه له عێراق.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق و هه‌وڵدان له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م ئه‌م وڵاته، ڕاوێژ به هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له عێراق و ناوچه‌که ده‌کرێت و به گرنگیشه‌وه له ڕۆڵ و کاریگه‌ری ئێران ده‌ڕوانین.
یان کوبیش نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری عێراق، دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 18ی ڕه‌زبه‌ر له گه‌ڵ حوسێن ئه‌میر عه‌بدووڵاهیان جێگری عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووه.