گرووپێکی لایه‌نگری دیمۆکراسی له تونس توانی وه‌ک یه‌که‌مین و سه‌رکه‌وتووترین وڵات له شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی، ڕۆژی هه‌ینی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات. کۆمیته‌ی نه‌رویژی نۆبڵ، کۆمیته‌ی چوار لایه‌نه‌ی وتووێژه نیشتمانییه‌کانی تونسی به هۆی ڕۆڵ و کاریگه‌رییان له دابین کردنی دیمۆکراسی له‌و وڵاته‌ی باکوری ئه‌فریقا پاش شۆڕشه‌که‌ی ساڵی 2011 به شایانی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته زانی. کۆمیه‌ته‌که له ڕاگه‌ێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه: ئه‌وان له‌و کاته‌ی که وڵات له هه‌ل و مه‌رجی شه‌ڕی ناوخۆدا بوو، ڕه‌وتی سیاسی ئاشتیخوازانه‌یان جێگره‌وه کرد.
هه‌واڵده‌ری ئاسۆشێتدپرێس ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م خه‌ڵاته سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ وڵاتی بچووکی تونس که دیمۆکراسییه ساواکه‌ی، له‌مساڵ ڕووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستان کرایه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 60 که‌س کوژران و زیانێکی گه‌وره‌ش به‌ر پیشه‌سازی گه‌شتیاری ئه‌و وڵاته که‌وت. خۆپێشانده‌ران له تونس له ساڵی 2011 وه‌ک ناوچه‌کانی دیکه‌ی جیهانی عه‌ره‌ب دژ به دیکتاتۆره‌کان ڕژانه سه‌ر شه‌قام. تونس ته‌نیا وڵات له ناوچه‌که‌دایه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له دیالۆگ و به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ی هێزه‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌ستوور و دامه‌زراوه سه‌ره‌کییه‌کانی تێدا پێکهاتووه.
که‌یسی کۆڵمه‌ن سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاشتی نۆبڵ له ڕاگهێندراوهکهیدا وتی: ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ک هانده‌رێک ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی تونس که سه‌ره‌ڕای کێشه و گرفتی زۆر گه‌یشتنه یه‌کێتی نیشتمانی. کۆمیته‌که هیواداره که ئه‌م ڕێگایه‌ش له لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌شه‌وه په‌یره‌و بکرێت.
کۆمیهتهی چوار لایه‌نه‌ی وتووێژه نیشتمانییه‌کانی تونس له چوار ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێکهاتووه: یه‌کێتی کرێکارانی تونس، کۆنفدراسیۆنی پیشه‌سازی، بازرگانی و پیشه‌سازی ده‌ستی تونس، یه‌کێتی مافی مرۆڤی تونس و یه‌کێتی پارێزه‌رانی تونس. کۆڵمه‌ن ڕایگه‌یاندووه که خه‌ڵاته‌که‌ی نۆبڵ به کۆمیته چوار لایه‌نییه‌که به‌خشراوه نه‌ک به یه‌ک به یه‌کی ئه‌وان.
حوسێن عه‌باسی سه‌رۆکی یه‌کێتی کرێکارانی تونس به هه‌واڵده‌ری ئاسۆشێتدپرێسی ڕاگه‌یاندووه ئه‌م خه‌ڵاته کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ئه‌و داناوه. ده‌شڵێت: ئه‌م خه‌ڵاته له پێناو تێکۆشانی دوو ساڵه‌ی کۆمیته چوار لایه‌نییه‌که به‌خشراوه. ئه‌و هه‌وڵ و تێکۆشانه‌ی که له‌و کاته‌دا بوو که وڵات ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بوو.
سه‌رکرده‌کانی وڵاتانی ئه‌ورووپی له‌م خه‌ڵاته پێشوازییان کردووه و سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی توێتر ڕایگه‌یاند: پاش سه‌ردانه‌که‌ی مانگی مارس بۆ تونس، له‌و بارودۆخه تێده‌گه‌م و ڕێز له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌گرم.
پێدانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش پاش چه‌ند ڕۆژێک دێت که که‌سانی نه‌ناسراو هێرشیان کرده سه‌ر وه‌رزشوان و یاساناسێک له شاری سۆسه، ئه‌و هێرشه‌ی که بێ گومان زیانی بۆ پیشه‌سازی گه‌شتیاری له‌و شاره‌دا ده‌بێت. له کاتێکدا که له تونس به‌راورد به وڵاتانێک وه‌ک لیبیا و سوریا ئاڵۆزی و نائارامی که‌متر ده‌بینرێت، به‌ڵام ڕه‌وتی به‌ره‌و دیمۆکراسی چوونی ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گرووپه توندڕۆ‌کان بووه‌ته‌وه.
له هێرشێک که مانگی ژووئه‌ن له که‌ناراوه‌کانی سۆسه ڕووی دا، 38 گه‌شتیار که زۆربه‌یان به‌ریتانیایی بوون کوژران. له هێرشێکی دیکه له مانگی مارس له مۆزه‌خانه‌ی شاری باردۆ 22 که‌سی دیکه کوژران که زۆربه‌شیان گه‌شتیار بوون.
بۆ خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی ئاشتی نۆبڵ، 273 کاندید هه‌بوون و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له ساڵی 2014 که‌متره. پێشتریش براوه‌کانی خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشکی، فیزیا، کیمیا و ئه‌ده‌بی ڕاگه‌ێندران. براوه‌ی نۆبڵی ئابوریش ڕۆژی دووشه‌ممه ئاشکرا ده‌بێت.