ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: ئه‌گه‌ر شه‌هیدانێک وه‌ک لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی له سوریا له به‌رامبه‌ر داعش نه‌وه‌ستنه‌وه، ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری که حه‌ز و خواستی وڵاتانی چه‌وسێنه‌ره ده‌گاته سنوره‌کانی ئێمه‌ش.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، عه‌لی شه‌مخانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران، شه‌هیدانی به هێمای هێز و پارێزه‌ر و پشتیوانی ئاسایشی نیشتمانی و ڕێگرێکی گه‌وره له به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌ی دوژمنان بۆ سنوره‌کانی فه‌رهه‌نگی، ئائینی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵات پێناسه کرد.
شه‌مخانی ڕایگه‌یاند: کلتوری به‌رگری پیرۆز، هێزی نه‌رمی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌ره‌وپێشبه‌ری بزوتنه‌وه ئازادیخوازانه‌کانه که نموونه‌یه‌کی نوێی پته‌وبوونی پێکهاته‌ی ناوخۆیی هه‌ژمار ده‌کرێت و له بنه‌ڕه‌تدا بۆ بیر و بڕوای سه‌رهه‌ڵداو له حکومه‌تی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌لی شه‌مخانی به شرۆڤه‌یه‌کی گشتی له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێستای ئه‌و وڵاتانه‌ی که له به‌ره‌ی سه‌ره‌کی شه‌ڕی دژ به تیرۆر دان به چه‌ندین کێشه و گرفتی به‌رده‌م حکومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی دا و ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه حکومه‌تی عێراق و له سه‌روویدا حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی وێڕای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، هه‌نگاوی گرنگی له پێناو چاکسازی ئابوری‌دا هه‌ڵگرتووه.
ناوبراو وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له پێناو پاراستنی یه‌کپارچه‌یی، یه‌کگرتوویی سیاسی و نیشتمانی له‌و وڵاته‌دا وتی: هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی دوژمنانی گه‌ل و نیشتمانی عێراق به مه‌به‌ستی ناکۆکی مه‌زهه‌بی و تائیفی له‌و وڵاته به ڕاوێژ و چاره‌سه‌ری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا و هه‌نگاوه به‌نرخه‌کانی حکومه‌ت پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.
ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران به ئاماژه به پشتیوانییه‌کانی تاران له وڵاتانی عێراق و سوریا که به شێوازی ڕاسته‌قینه له به‌ره‌ی شه‌ڕی دژ به تیرۆردان، جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر شه‌هیدانێک وه‌ک لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی له سوریا له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش نه‌وه‌ستنه‌وه، ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری که حه‌ز و خواستی وڵاتانی سته‌مکاره ده‌گاته سنوره‌کانی ئیمه‌ش.
عه‌لی شه‌مخانی له درێژه‌دا وتی: ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به بێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاریگه‌ر له به‌رامبه‌ر داعش، به ته‌نیا ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه وه‌ک ئامرازی مانه‌وه‌ی خۆیان له ناوچه‌که به کار دێنن.