جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 15, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

پاڵنگان به‌هه‌شتی شاراوه‌ی گه‌شتیاری ئێران

تشرینی یه‌كه‌م 11, 2015
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

پاڵنگان له‌ گونده‌ خاوێن و ده‌س لێ نه‌دراوه‌کانی قه‌زای کامیاران له‌ پارێزگای کوردستانه‌‌ که‌ به‌ هۆی ڕووباره‌ که‌م وێنه‌کانی و شێوازی درووستکردنی خانووه‌کان و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی به‌خێوکردنی ماسی به‌ به‌هه‌شتی شاراوه‌ و ماسۆله‌ی کوردستان له‌ نێو گه‌شتیاراندا ناسراوه‌. (ماسۆله‌ شوێنێکی به‌ناوبانگی گه‌شتیارییه‌ له‌ باکوری ئێران).

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

پاڵنگان له‌ گونده‌کانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ له‌ کامیاران یه‌ک له‌ جه‌مسه‌ره‌ به‌هێزه‌کانی گه‌شتیاری کوردستانه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو به‌ستێنی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ وه‌ک شوێنێکی به‌ناوبانگی جیهانی به‌ کۆمه‌ڵ گه‌شتیاران به‌ره‌و ئامێزی خۆی ڕاکێشێت.

ئه‌ه‌م گونده‌ که‌ له‌ زنجیره‌ چیاکانی زاگرۆس هه‌ڵکه‌وتووه‌، ده‌که‌وێته‌ 50 کیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای کامیاران و له‌ ده‌ربه‌ندی ته‌نگیوه‌ر به‌ ڕووبارێک هه‌ر به‌م ناوه‌، ئه‌م گونده‌ی به‌ دوو به‌ش کردووه‌. ئه‌گه‌ر له‌ کامیاران به‌ره‌و ئه‌م گونده‌ به‌ڕێکه‌ون، چه‌ندین گوندی دیکه‌ به‌ چاو ده‌بینن که‌ هه‌ر یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌ و له‌ بواری گه‌شتیاریدا خاوه‌ن توانا و پێگه‌ی خۆیانن. ماویان، گه‌شکی، گازرخانی، بزوه‌ش، کاشته‌ر و وێزیده‌ر له‌و گوندانه‌ن که‌ له‌ سه‌ر ڕێگای پاڵنگان ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیارییان سرنجی هه‌ر که‌سێک بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت.

سرووشتێکی جوان

ڕاکێشیگه‌لی سرووشتی ئه‌م گونده‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که‌ ڕوو له‌ پاڵنگان ده‌که‌ن به‌شێکی زۆری ڕێگاکه‌ به‌ پیاسه‌ تێپه‌ڕ ده‌که‌ن و سرنجی ئه‌و سرووشته‌ جوانه‌ و پرۆژه‌ گه‌وره‌که‌ی به‌خێوکردنی ماسی ده‌ده‌ن که‌ له‌ ڕووی ئابورییه‌وه‌ ده‌سکه‌وتی زۆری بۆ دانیشتووانه‌که‌ی هه‌بووه‌. له‌ هه‌مان ده‌سپێکی سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ پاڵنگان، دارستان، زه‌وییه‌ کشتووکاڵییه‌کان و سرووشتی جوان وای کردووه‌ که‌ هه‌ست به‌وه‌ بکه‌ن له‌ ماسۆله‌ی کوردستان و به‌هه‌شته‌ شاراوه‌که‌دان. کاتێک که‌ ده‌گه‌یته‌ ناو گوندی پاڵنگان به‌ دیتنی بینا و خانووه‌ به‌ردینه‌کانی، هێز و تێکۆشه‌ریی دانیشتووانه‌که‌ی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و گونده‌ی که‌ له‌ نێو شاخه‌که‌دا به‌ خانووه‌ سرنجڕاکێشه‌کانیه‌وه‌ ناسراو به‌ وشکه‌چنی هه‌ستێکی دیکه‌مان پێ ده‌به‌خشێت. شێوازی بیناسازی له‌ پاڵنگان به‌جۆرێکه‌ که‌ خانووه‌کان پێکه‌وه‌ به‌سراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش دیمه‌نێکی جوانی پێی به‌خشیوه‌. کاتێک که‌ به‌ره‌و به‌شی سه‌رووی پاڵنگان به‌ڕێ ده‌که‌ویت ئه‌وه‌ت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌م گونده‌ جوانه‌ و خه‌ڵکه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌ی شایانی ئه‌و نازناوه‌ن که‌ پێیان به‌خشراوه‌. جه‌مسه‌ری گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان. هه‌ر چه‌نده‌ که‌ به‌ هۆی نه‌بوونی پلانی پێویست به‌ به‌هه‌شته‌ شاراوه‌که‌ی ئێرانیش ناسراوه‌.

توانای گه‌شتیاری

تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سرووشتی و گه‌شتیاری ئه‌م گونده‌ هاوڕێ له‌ گه‌ڵ کلتور و بیر و بڕوای خه‌ڵکه‌که‌ی، توانایه‌کی به‌هێزی گه‌شتیارییه‌ که‌ پێویست ده‌کات به‌رپرسانی گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان له‌ زووترین کاتدا به‌ پلان و به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌ که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن و له‌ پێناو گه‌شه‌ی ئابوری ناوچه‌که‌دا به‌و ئاسته‌ی ببه‌ن که‌ شایانیه‌تی. ڕووبه‌رێکی به‌رفراوان له‌ باخ، ڕووباره‌ پڕ ئاوه‌کان، دارستانی جوان و ناوچه‌یه‌کی شاخاوی له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ن که‌ خوای گه‌وره‌ به‌ پاڵنگانی به‌خشیوه‌. ڕووباری ته‌نگیوه‌ر که‌ له‌ نێو گوندی پاڵنگان تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌ مه‌ودای 120 مه‌تری ڕۆژئاوای ئه‌م گونده‌ ده‌که‌وێته‌ نێو ڕووباری گه‌وره‌ و پڕ ئاوی سیروان. پاڵنگان زیاتر له‌ 20 کانیاوی هه‌یه‌ که‌ له‌ نێو باخه‌کان و له‌ ده‌ربه‌ندی ته‌نگیوه‌ردان و ئاوی فێنکی ئه‌وان ده‌چێته‌ ڕووباری ته‌نگیوه‌ر. ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی پاڵنگان زیاتر له‌ هه‌زار که‌سه‌ که‌ به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی قسه‌ ده‌که‌ن.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ پاڵنگان که‌وتووه‌ته‌ ناوچه‌یه‌کی شاخاوی، به‌ڵام به‌ هۆی قیرتاوبوون و گونجاوبوونی ڕێگاکه‌ی له‌ هه‌ر چوار وه‌رزه‌که‌ی ساڵ ده‌رفه‌تی سه‌ردانیکردنی ئه‌م گونده‌ هه‌یه‌. ئه‌ڵبه‌ت هه‌بوونی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی به‌خێوکردنی ماسی پاڵنگان بووته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ گه‌شتیاران به‌ ده‌ر له‌ خوارده‌مه‌نییه‌کانی تایبه‌تی ئه‌م گونده‌، خواردنی ماسیش به‌کار بێنن که‌ له‌ لایه‌ن پزیشکانه‌وه‌ قازانجه‌کانی بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ ڕوون کراوه‌ته‌وه‌.

که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کان

کانیاوه‌کانی ئاوی کانزایی که‌ له‌ مه‌ودای 700 تا 800 مه‌تری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی پاڵنگاندان، دابینکه‌ری به‌شێکی زۆری ئاوی ڕووباری ته‌نگیوه‌رن، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌ سه‌لمێندراوه‌ و له‌ تاقیگه‌کانه‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئاوی کانیاوه‌کان چه‌نده‌ به‌سووده‌، هه‌ر بۆیه‌ که‌ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی به‌خێوکردنی ماسی له‌م گونده‌دا جێبه‌جێ کراوه‌ و به‌ستێنی گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی ڕه‌خساندووه‌.

پێش له‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌، پاڵنگان گوندێکی نه‌ناسراو بوو و به‌ ته‌نیا به‌ هۆی بوێری و ئازایه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ناسرا و که‌متر له‌ لایه‌ن به‌رپرسان و گه‌شتیارانه‌وه‌ بایه‌خی پێ ده‌درا، به‌ڵام له‌ ساڵی 1997 به‌ جێبه‌جی کردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌، به‌ستێنی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام له‌م گونده‌دا دابین کراوه‌، به‌ ده‌ر له‌مه‌ش کێشه‌ی بێکاری له‌م گونده‌دا به‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو چاره‌سه‌ر کراوه‌ و ئابوری خه‌ڵکه‌که‌ی به‌هێزتر بووه‌.

توانای وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌که‌، ساڵانه‌ زیاتر له‌ 600 ته‌ن ماسییه‌ که‌ هه‌ندێک کات بۆ زیاتر له‌ هه‌زار ته‌ن به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ سه‌ر 51 به‌ش دابه‌ش کراوه‌ که‌ هه‌لی کاری بۆ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ دانیشتووانی پاڵنگان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ڕێگری کردووه‌ له‌ کۆچی ئه‌وان به‌ره‌و شاره‌کان. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ خاوه‌ن باخه‌کانی ته‌نیشت ڕووباری ته‌نگیوه‌ر، که‌بابخانه‌ی تایبه‌تیان دامه‌زراندووه‌ و ماسی برژاو پێشکه‌ش به‌و گه‌شتیارانه‌ ده‌که‌ن که‌ ڕوویان له‌ گونده‌که‌یان کردووه‌ و داهاتی ئه‌مه‌ش له‌ به‌هێزتربوونی ئابوری پاڵنگان و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی بێکاری ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه‌.

ڕاکێشیگه‌لی مێژوویی

ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ له‌ ناوچه‌که‌ گرنگه‌کانی کوردستان له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌لجوقی بووه‌ و هه‌بوونی قه‌ڵای پاڵنگان له‌ نزیک گونده‌که‌ و له‌ سه‌ر شاخه‌که‌ سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌بێت. ئه‌م قه‌ڵایه‌ له‌ مه‌ودای 800 مه‌تری باشوری ڕۆژهه‌ڵااتی گونده‌که‌یه‌ که‌ ئاسه‌واره‌کانی وه‌ک ژووره‌کان، ئاورخانه‌کان و پرده‌ کۆنه‌کانی هه‌ر ئێستاش ماونه‌ته‌وه‌. ئه‌و ئاسه‌واره‌ مێژوویانه‌ی که‌ له‌م قه‌ڵایه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، پیشان ده‌ده‌ن که‌ پێشینه‌ی مێژوویی پاڵنگان بۆ سه‌رده‌مانی کۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. له‌ پاڵنگان گۆڕستانێکی کۆن هه‌یه‌ که‌ چه‌ندین به‌رده‌نووسی به‌ خه‌تی کوفی تێدایه‌ و مێژووه‌که‌شی بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌ڵبه‌ت به‌ پێی ئاسه‌واری مزگه‌وت و خانووه‌ کۆن و مێژووییه‌کان، پێ ده‌چێت که‌ بنه‌ڕه‌تی ئه‌م گونده‌ بۆ سه‌رده‌می سامانییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌رهه‌مه‌کانی پاڵنگان

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی ئه‌م گونده‌ به‌ ئیش و کاری ئاژه‌ڵداری، باخه‌وانی و کشتووکاڵییه‌وه‌ سه‌رقاڵن، گه‌نم، جۆ و چه‌شنه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی مێوه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م گونده‌ن. پیشه‌سازی ده‌ستی له‌م گونده‌دا به‌هێزه‌ و به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌ک کڵاش نازناوی به‌رزی هه‌یه‌. له‌ وه‌رزی به‌هار که‌ خه‌ڵکی گونده‌که‌ به‌ره‌و به‌رزاییه‌کان و شاخه‌کان کۆچ ده‌که‌ن و وه‌ک کۆچه‌ره‌کان درێژه‌ به‌ چالاکی ئاژه‌ڵداری ده‌ده‌ن، چه‌ندین ڕێ و ڕه‌سمی کۆن به‌ ناوی “گریان”، “چه‌پڵه‌” و “سیاچه‌مانه‌” به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌و وه‌رزه‌شدا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ گه‌شتیاران ڕاکێشی پاڵنگان ده‌کات. چه‌ندین ڕێ و ڕه‌سمی ئائینی، زه‌ماوه‌ند، شه‌وی یه‌لدا و نه‌ورۆز تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌یان به‌م گونده‌ به‌خشیوه‌. پاڵنگان له‌ ڕیزی ئه‌و حه‌وت گونده‌ی پارێزگای کوردستاندایه‌ که‌ له‌ به‌ر نه‌بوونی هیچ گۆڕانکارییه‌ک له ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌که‌یدا، بووه‌ته‌ گوندێکی گه‌شتیاری و له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان وه‌ک ئاسه‌وارێکی نیشتمانی له‌ سه‌ر ئاستی گشتی وڵات به‌ فه‌رمی ناوه‌که‌ی تۆمار کراوه‌.

پێشینه‌یه‌ک به‌ درێژایی مێژوو

توێژه‌ر و مێژوونووسی کوردستانی به‌ ئاماژه‌ به‌ پێشینه‌ی کۆنی پاڵنگان، ئه‌م گونده‌ی به‌ سه‌ر دوو به‌شی کۆن و نوێ دابه‌ش کردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌: به‌ پێی به‌ڵگه‌کان، پێشینه‌ی پاڵنگان بۆ هه‌زاره‌ی پێش له‌ دایکبوونی مه‌سیح ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ پیشانده‌ری کۆن بوونی و مێژووی ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌تی.

عه‌لی ساڵحی وتی: پاڵنگانی نوێ که‌ له‌ ئێستادا خه‌ڵکه‌ ڕه‌سه‌نه‌کی به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی تێیدا نیشته‌جێن، مێژووه‌که‌ی بۆ سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌ ئاسه‌واره‌کانی ده‌روازه‌ی قه‌ڵای پاڵنگان، ڕایگه‌یاند: له‌م ده‌روازه‌یه‌، به‌ردێک به‌ به‌رزایی چه‌ند مه‌تر به‌ جێ ماوه‌ که‌ به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێکراوی ئه‌و قه‌ڵا گه‌وره‌یه‌ له‌ پاڵنگان.

ناوبراو گه‌شه‌ی پاڵنگانی نوێ به‌ هۆکاری گرنگی پێنه‌دانی قه‌ڵای کۆنی ئه‌م گونده‌ ده‌زانێت و ڕوونیکرده‌وه‌: به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ پاڵنگان له‌ سه‌رده‌مانی زوو، شوێنی مانه‌وه‌ی میر و شالیاران بووه‌، ده‌توانین تێدا ئاسه‌واری زۆری وه‌ک بازاڕچه‌، کتێبخانه‌، مزگه‌وت و پرد به‌ چاو ببینین.

ساڵحی به‌ ئاماژه‌ به‌ حکومه‌تی ئه‌رده‌ڵانه‌کان، خزر، کڵۆڵ و مامۆن به‌گ له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا، وتی: بارودۆخی جوغرافیایی و سرووشتی ئه‌م گونده‌، هه‌ڵکه‌وتنی له‌ قه‌راخی ڕووباری سیروان و بناری کێوی شاهۆ،‌ هۆکاری مانه‌وه‌ی میره‌کان و شالیارانه‌ له‌ پاڵنگان به‌ درێژایی مێژوو.

به‌رده‌نووسی ته‌نگیوه‌ر

ئه‌م توێژه‌ر و مێژوونووسه‌، کۆنترین به‌ڵگه‌ی پێشینه‌ی پاڵنگان بۆ پێش له‌ هاتنی ئاریاییه‌کان بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: هه‌بوونی به‌رده‌نووسی ئاشور یان هه‌مان به‌رده‌نووسی ته‌نگیوه‌ر له‌ سه‌ره‌تای گونده‌که‌ به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشینه‌ی مێژوویی پاڵنگان.

ساڵحی له‌ درێژه‌دا وتی: هێرشی سارگن بۆ کارالا و هه‌روه‌ها هێرشه‌کانی ئاشورییه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌وان له‌ ساڵی 707 تا 708ی پێش له‌ دایکبوونی مه‌سیح، ڕووداوێکه‌ که‌ بووه‌ته‌ هۆی به‌دیهاتنی به‌ردتاشی و به‌رده‌نووسی ته‌نگیوه‌ر و باسی ئه‌و شه‌ڕانه‌ش که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕوویان داوه له‌ سه‌ر ئه‌و به‌ردانه‌ نووسراون‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا ڕوونیکرده‌وه‌: به‌ هاتنی ئاریاییه‌کان بۆ ناوچه‌که‌، شارستانیه‌ت و کلتوری کۆچه‌ری تا ڕاده‌یه‌ک گۆڕانکاری به‌ سه‌رداهات و خه‌ڵک بیریان له‌ نیشته‌جێ بوون کرده‌وه‌.

ساڵحی وتی: سه‌باره‌ت به‌ مانای وشه‌ی پاڵنگان بیر و بۆچوونی زۆر هه‌یه‌ که‌ باوه‌ڕپێکراوترینیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ وشه‌ی پاڵنگان له وشه‌ی ” پاڵوو ” به‌ مانای شار، قه‌ڵا یان شوێنێکی پڕ له‌ کانیاوه‌کان وه‌رگیراوه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شتیاران

سه‌رۆکی شۆرای ئیسلامی پاڵنگان به‌ ئاماژه‌ به‌ ڕێژه‌ی باڵای گه‌شتیارانی گونده‌که‌ وتی: ئه‌م گونده‌ تا پێش له‌ جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی به‌خێو کردنی ماسی بۆ هه‌مووان شاراوه‌ بوو، به‌ڵام له‌ قۆناغی ئێستادا کاریگه‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ وای کردووه‌ که‌ له‌ بواری فه‌رهه‌نگی و ئابوری گه‌شه‌ی زیاتر به‌ خۆوه‌ ببینێت و ڕێژه‌ی گه‌شتیارانیش ئاستێکی به‌رزی هه‌یه‌.

حسام مێهدی ڕایگه‌یاند: پاڵنگان به‌ به‌هه‌شتی شاراوه‌ و ماسۆله‌ی کوردستان ناسراوه‌ و ساڵانه‌ سه‌دان گه‌شتیاری بیانی له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به‌ تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپی سه‌ردانی ئه‌م گونده‌ ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ به‌ هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆییش، پاڵنگانیان وه‌ک ئامانجێکی گه‌شتیاری هه‌ڵبژاردووه‌.

Tags: ئێرانبازرگانیپزیشکته‌ندروستیجام کوردیدوکتۆر جام کوردی یه‌که‌مین گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستانگه‌شت و گه‌شتیاریگۆڤارهاورده‌کاریهه‌رێمی کوردستانهه‌نارده‌کاریهه‌واڵه‌کان
Previous Post

هه‌ڵبژارده‌ی وێنه‌کانی حه‌فته‌

Next Post

ئه‌گه‌ر شه‌هیدانێک وه‌ک لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی نه‌بن، داعش ده‌گاته‌ سنوره‌کانی ئیمه‌ش

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post

ئه‌گه‌ر شه‌هیدانێک وه‌ک لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی نه‌بن، داعش ده‌گاته‌ سنوره‌کانی ئیمه‌ش

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020