وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له په‌یامێکدا به‌شداری وڵاته‌که‌یی له هێرشه ئاسمانییه‌کانی سوریای ڕاگه‌یاندووه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری مێهر، فیلیپ هاموه‌ند له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاندووه که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی وڵاته‌که‌ی له چوارچێوه‌ی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، به‌شدای له هێرشه ئاسمانییه‌کانی دژ به‌و گرووپه له سوریا ده‌که‌ن.
چاودێرانی سیاسی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌ریتانیا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ڕووسیا له سوریا ده‌زانن.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته، ڕاگه‌ێندراوه که به‌ریتانیا کار ده‌کات له پێناو هاندانی ئه‌ندامانی ناتۆ به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشێکی به‌ربڵاوی سه‌ربازی که بڕیاره به به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر هێزی سه‌ربازی و چه‌ندین که‌شتی جه‌نگی به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م وێنای شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی ناوه‌کیی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
پێشنیاری به‌ڕێوه‌چوونی وه‌ها نمایشێکی سه‌ربازی له لایه‌ن مایکل فالۆن وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا و سێر ئادام تامسۆن نوێنه‌ری ئه‌و وڵاته له ڕێکخراوی ناوتۆ گه‌ڵاڵه کراوه و له ئه‌گه‌ری به‌کرداریبوونی، له‌نده‌ن پاش شه‌ڕی سارد یه‌که‌م جاره که توانا ناوه‌کییه‌کانی خۆی ده‌خاته ڕوو.
پێشنیاری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م نمایشه سه‌ربازییه که به به‌شداری ئه‌ندامانی دیکه‌ی ناتۆ ده‌بێت له کاتێکدایه که ئه‌و ڕێکخراوه به توندی ڕه‌خنه‌ی له هه‌نگاوه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا گرتووه. له ڕاستیدا ناتۆ له کاردانه‌وه‌ی مۆسکۆ به قه‌یرانه‌کانی سوریا و ئۆکرانیا ده‌یه‌وێت له‌م نمایشه سه‌ربازییه وه‌ک بیانوویه‌ک بۆ خۆ نزیک کردنه‌وه له سنوره‌کانی ڕووسیا که‌ڵک وه‌ربگرێت.