سەرۆکی یەکێـتی ھاوردە و ھەناردەکارانی ھەرێم، رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەرێم و ئێران ئاشکرا دەکات، ئاماژەش بەو کاڵایە دەکات کە لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەرچاو ھەناردەکردنی لە وڵاتی ئێرانەوە زیادیکردووە.
به پێی ههواڵی جام کوردی به گێڕانهوه له snn ، ئێوارەی دوێنێ یهک شهممه، یەکێتی ھاوردەو ھەناردەکارانی ھەرێمی کوردستان، بە ھاوکاری ژوری (تەعاونی ھەمەدان)کۆربەندی ئابوری نێوان ( سلێمانی – ھەمەدان) لە ھۆڵی سلێمانی پاڵاس سازکرد، سەبارەت بە ڕێژەی ھەناردەکردنی شتومەک لەوڵاتی ئێران و ئەو گۆڕانکارییانەی بەھۆی قەیرانی داراییەوە دروستبووە، سەرۆکی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان رایگەیاند:” بەھۆی قەیرانی داراییەوە ئاستی ھاوردەکردنی شتومەک لەوڵاتی ئێرانەوە بە ڕێژەی ٣٥% کەمبووەتەوە.
مستەفا شێخ عەبدولرەحمان وتیشی: لەبەرامبەردا ئاستی ھاوردەکردنی خۆراک بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
ناوبراو ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ھاوردەکردنی خۆراکی گەڕاندەوە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە، کە لەناوچەکانی دیکەی عیراقەوە روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.