جام کوردی:
ئاماندا ئوون به‌خێوکه‌ری مه‌ڕ و ماڵات و دایکی هه‌شت منداڵه، بڕیاره فلێمی ژیانی خۆی له سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما ببینێت. کۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ری فلێمی وارنێر برۆدرز مافی له چاپدانی یه‌که‌مین کتێبی ئه‌م ژنه تێکۆشهڕهی بۆ خۆی وه‌رگرتووه.
کتێبه‌که‌ی چیرۆکی ژیانی ده‌گێڕێته‌وه و پیشان ده‌دات که ئه‌و کچه‌ی که له هادرزفێڵد له دایک بوو و دایکی دیزاینه‌رێکی جل و به‌رگ بوو، پاش خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی جێمز هریۆت چۆن بڕیاری ئه‌وه‌ی دا که ببێته شوان.
ناوبراو له ئێستادا له گه‌ڵ جوتیارێک ژیانی هاوسه‌رگیری پێکهێناوه و خاوه‌نی ده‌یان دۆنم زه‌وی و 1000 سه‌ر مه‌ڕ و 8 منداڵه.
ئوون له ساڵی 2014 یه‌که‌م کتێبی خۆیی له چاپ داوه که باسی ژیانی بنه‌ماڵه‌یی خۆی له مه‌زرا و کێڵگه‌کانی ده‌کات، له ئێستاشدا سه‌رقاڵی نووسینی دووه‌م کتێبی خۆیه.
ناوبراو هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که مافی یه‌که‌م کتێبی خۆیی به کۆمپانیای وارنێر بررۆدرز داوه و هیواداره که قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی درووست‌کردنی فلێمی ژیانی به پێی ئه‌و کتێبه تا یه‌ک ساڵ و نیوی داهاتوو ده‌ست پێ بکات.
ئون له‌و کاته‌ی که له هادرزفێڵد خوێنده‌وار بوو، پاش خوێندنه‌وه‌ی چێرۆکه به‌ناوبانگه‌کانی هریۆت ده‌ستی دایه نووسینی ڕۆمان و چیرۆک سه‌باره‌ت به ژیانی گوندنشینی.
ئوون و کلایۆ له ئێستادا پاش هاوسه‌رگیرییان خاوه‌نی 8 منداڵن که گه‌وره‌که‌یان 14 ساڵ و بچووکترینیان له به‌هاری ئه‌مساڵ له دایک بووه.
ئوون که ته‌مه‌نی 41 ساڵه، ده‌ڵێت: بڕیار نییه به درووست‌کردنی فلێم، ژیانی تووشی گۆڕانکاری بێت.