سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند که ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نای په‌سه‌ند کردووه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له دیپلۆماسی ئێرانی، عه‌لائه‌دین بروجردی له دانیشتنی ئاسایی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا وتی: ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وه‌ک باڵاترین دامه‌زراوه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ بڕیاره گرنگه‌کانی سیاسی و نیشتمانی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ی په‌سه‌ند کردووه و هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ئێران له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا به‌شدارن، هه‌ر بۆیه کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه که ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی بڕیاری پێویست سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی بدات.