جام کوردی:
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا په‌ره‌ی به هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی له گه‌ڵ سوریا داوه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت سه‌ره‌تای په‌ره‌پێدانی ئیئتلافی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مرتیکا بێت.
ڤیتاڵی نامکین شرۆڤه‌کاری ڕووسی ده‌ڵێت پێشنیاری پوتین له چوارچێوه‌ی پشتیوانی به‌رده‌وام له سوریا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت و له گه‌ڵ هه‌وڵه چه‌ند لایه‌نه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له لایه‌ن ئێران و تا ڕاده‌یه‌ک چین یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
هه‌نگاوه‌کانی پوتین، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌ڵوێستی به‌رگری له سیاسه‌ته‌کانی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سوریا. له 16ی سپتمبێر ژنراڵ لۆید ئاستین به‌رپرسی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مریکا به کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ڕاگه‌یاندووه که له 5400 هێزی سوری مه‌شق پێکراو له لایه‌ن ئه‌مریکاوه که 500 ملیۆن دۆلار تێچووی هه‌بووه ته‌نیا ڕێژه‌یه‌کی که‌م به‌شدارییان له شه‌ڕی دژ به داعشدا کردووه. وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مریکا له 25ی سپتمبێر ڕایگه‌یاند که ئه‌و هێزانه، چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی خۆیان ڕاده‌ستی تیرۆریستانی به‌ره‌ی نوسره کردووه که سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی قاعیده‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چالاکییه‌کانی ئه‌مریکا له پێناو پاڵپشتی له هێزه‌کانی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌د تووشی شکستێکی گه‌وره بووه‌ته‌وه، واشنتن له ئاگۆستی 2011 تا ئێستا به‌رده‌وام داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی به‌شارد ئه‌سه‌د له کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌کات.
ئه‌سه‌د کایه‌که‌ی دۆڕاندووه به‌ڵام به پاڵپشتی ڕووسیا، ئێران و حیزبووڵای لۆبنان هێشتا گۆڕه‌پانه‌که‌ی به جێ نه‌هێشتووه. ستراتیژی باراک ئۆباما سه‌باره‌ت به سوریا له ده‌سپێکی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بووه‌وه و هه‌ل و مه‌رجێکی گونجاو بۆ نمایشی سیاسی و سه‌ربازی ئێران و ڕووسیا به‌دیهات. ڕاپۆرته‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که هه‌ر دوو حیزبی دیمۆکرات و کۆماریخوازی ئه‌مریکا سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکایان له سوریا خستووه‌ته به‌رده‌م چه‌ندین پرسیار و لێپرسینه‌وه.
جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاندووه که ڕۆڵی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا له قۆناغی ڕاگوزه‌ر له ڕێگای دانوستانه‌وه دیاری ده‌کرێت، چاودێران ئه‌مه‌ش له ژێر کاریگه‌ری به‌هێزبوونی ڕووسیا له سوریا ده‌زانن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا پاش چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ پوتین له مۆسکۆ وتی ئێمه ده‌توانین ڕۆژێکی بێ به‌شار ئه‌سه‌د له پێش چاومان ببینین و یان بارودۆخی ئه‌سه‌د بۆ کاتی قۆناغی ڕاگوزه‌ر دوابخه‌ین. ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ئاماژه به پلانێکی سێ قۆڵی دا به به‌شداری ئه‌مریکا، ڕووسیا و تورکیا که سه‌باره‌ت به سوریا ده‌توانێت ئێران و عه‌ره‌بستانیش له خۆ بگرێت.
ڕۆڵی ئێران له سوریا و دانوستان سه‌باره‌ت به قۆناغی ڕاگوزه‌ر له‌م وڵاته جێی گرنگی و بایه‌خه. حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌باره‌ت به سوریا ڕایگه‌یاندووه: ئێمه چۆن ده‌توانین به بێ بوونی حکومه‌تێک له سوریا دژایه‌تی تیرۆر بکه‌ین؟ ئه‌ڵبه‌ت له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر کاتی ئه‌وه هاتووه که باسی ده‌ستوور و حکومه‌تی داهاتوو و گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بکرێت. به‌ڵام له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا و له کاتی داگیرکردنی وڵات، چه بژارده‌یه‌کمان له به‌رده‌ستدایه؟
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ڕۆژی 25ی سپتمبێر به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که ئێران سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له سوریا ئامانجێکی هاوبه‌شی له گه‌ڵ ڕووسیا هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا، ناوبراو هه‌ر چه‌شنه ئیئتلافێکی نێوان مۆسکۆ و تارانی ڕه‌ت کرده‌وه.
کێری له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی قه‌یرانی سوریای کرد. نێوه‌ندگێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئێران له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێک بۆ گه‌مارۆدانی هێزه نه‌یاره به‌ندکراوه‌کان له لایه‌ن سوپای سوریاوه کاردانه‌وه‌ی ئیجابی هه‌بوو. هه‌ر بۆیه ئۆباما پێویسته گرنگی به به‌ستێنی هاوبه‌ش له هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا و ڕووسیا بدات نه‌ک خاڵه ناکۆکییه‌کان.
ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانی ڕووسیا وه‌ک ڕاستییه‌ک سه‌یر ده‌کرێت. ئه‌مریکا سه‌رکردایه‌تی شه‌ری دژ به داعش ده‌کات و پێویسته سه‌باره‌ت به کۆتایی هێنانی قه‌یرانی سوریا له لایه‌ن ڕووسیاوه هه‌ست به خۆشحاڵی بکات. کێری سه‌باره‌ت به خاڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوان ڕووسیا و ئه‌مریکا له سوریا ڕایگه‌یاندووه: ئێمه ده‌مانه‌وێت که له سوریا حکومه‌تێکی سکۆلار، سه‌قامگیر و ئاشتیخواز بوونی هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌شی ڕێزی لێ وه‌ربگیرێت. ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین که کۆتایی به داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه بێت. ئیمه بیر له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که مه‌سه‌له‌ی هاتنی شه‌ڕخوازه بیانییه‌کان بۆ سوریا و په‌یوه‌ندییان به گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه کۆتایی بێت.
وته‌کانی کێری ده‌توانێت ده‌سپێکێکی باش بۆ واشنتن و مۆسکۆ بێت. ئه‌مریکا به پێکهێنانی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، هیچ هێمایه‌کی سه‌رکه‌وتنی به‌دی نه‌کردووه. ئه‌مریکا پێویسته پێشوازی له هه‌وڵه‌کانی ڕووسیا دژ به دوژمنه هاوبه‌شه‌که له عێراق و سوریا بکات. ئه‌مه‌ش به مانای خۆڕاده‌ستکردنه‌وه نییه، به پێچه‌وانه‌وه به مانای دیپلۆماسی هۆشیارانه‌یه که له لایه‌که‌وه سه‌باره‌ت به دانوستان له گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا پشتیوانی له ڕووسیا و ئێران ده‌کات و له لایه‌کی دیکه‌وه دانوستانه‌کانی سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته کاریگه‌ره‌ی قه‌یرانی سوریا ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌مریکا ناتوانێت خاڵه لاوازه‌کانی سه‌باره‌ت به دانوستان له پێناو مانه‌وه یان ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د بشارێته‌وه و بۆ کۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه تراژدیایه پێویسته ڕووسیا، ئێران، تورکیا و عه‌ره‌بستان له سه‌ر مێزی دانوستان کۆبکاته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
وه‌رگێڕان: جام کوردی