وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ڕایگه‌یاند که هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا بۆ سه‌ر بنکه و مۆڵگه‌کانی تیرۆریستان له سوریا یارمه‌تیده‌ری ڕه‌وتی له‌ناوچوونی تیرۆریستان ده‌دات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، سامح شوکری وه‌زی ده‌ره‌وه‌ی میسر له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ که‌ناڵی العربیه پشتیوانی وڵاته‌که‌ی له هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له سوریا ڕاگه‌یاند.
شوکری ڕوونیکرده‌وه: به پێی توانا و پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ڕووسیا به ڕای ئێمه هاتنی ئه‌م وڵاته له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌توانێت ڕۆڵێکی کاریگه‌ری له که‌مبوونه‌وه‌ی ئاسه‌واری تیرۆر له سوریا و بنبڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه له ناوچه‌که هه‌بێت.
به پێی وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، زانیارییه‌کانی میسر، گرنگیدانی ڕووسیا به مه‌سه‌له‌ی تیرۆر و سنوردارکردنی له سوریا پیشان ده‌دات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته لێدوانه‌کانی شوکری یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی فه‌رمی قاهیره‌یه به‌رامبه‌ر به هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له سوریا.
یاسای نێوده‌وڵه‌تی موڵه‌تی که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی سه‌ربازی له وڵاتێکی بیانی ته‌نیا له کاتێکدا به ڕه‌وا ده‌زانێت که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمی بڕیاری له سه‌ر بدات یان وڵاتێک به فه‌رمی داوای ئه‌وه بکات که هێزی سه‌ربازی ده‌ره‌کی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بکرێت.
ده‌سپێکردنی هێرشه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا به پێی داواکاری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا بووه. له سه‌ره‌تای سپتمبێری 2014 تا ئێستا ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا به بێ موڵه‌تی فه‌رمی یان بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و داواکاری به‌رپرسانی سوریا، ناوه‌نده‌کانی داعشی له سوریا کردووه‌ته ئامانج.