جام کوردی:
ئارامییه‌ک به سه‌ر شاره جیاوازه‌کانی سوریا به میواندارێتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و به‌و دانوستانه‌ی که له تورکیا به ئاماده‌بوونی ڕاسته‌وخۆی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، زاڵ بووه. به پێی بڕیاره‌کانی ئه‌م دانوستانه‌ش شاره‌کانی ئه‌لزۆبدانی له نزیک دیمه‌شق، ئه‌لفۆعه، کفریا، بنش، ته‌فته‌ناز، ڕام حه‌مدان و مه‌عره‌که مسرین نزیک له ئه‌دلیب ڕووی ئارامییان به خۆوه بینی. له سه‌روبه‌ندی ئه‌م ئارامییه‌ش له شاری سراقب خۆپێشاندانێک به‌ڕێوه‌چوو که دانیشتووانی ئه‌و شاره داواکاری ئه‌وه‌یان هه‌بوو که ئاگربه‌سته‌که په‌ره‌ی پێ بدرێت بۆ کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه ڕۆخێنه‌ره.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئارامییه به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئاشتی به سه‌ر ئه‌م شارانه‌دا زاڵ ده‌بێت که له ئاکامی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا به ته‌واوی وێران کراون. ڕه‌نگه له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئاگربه‌سته و به‌رده‌وامی ئه‌م ئارامییه، شاره‌کانی دیکه‌ش هه‌مان ڕێگا تاقیبکه‌نه‌وه. ڕووداوێک که له ژێر کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌وڵه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئێران و تورکیا به‌دیهاتووه. ئه‌نکه‌ره و تاران گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که‌ی سوریا که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی که‌میش بێت واز له شه‌ڕ بێنن و ئاشتی و ئارامی به خۆوه ببینن.
گوشاره‌کان بۆ سه‌ر لایه‌نه‌کانی سوریا له کاتێکدا بوو که جیهان شاهیدی به‌هێزتربوونی ڕووسیا له سوریا له بواری سه‌ربازییه و له لایه‌کی دیکه‌وه وڵاتانی زلهێز سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی سیاسی ئه‌سه‌د سه‌رقاڵی پلان‌داڕێژی و دانوستانی پشت درگا داخراوه‌کانن. ئایا ئه‌سه‌د پاش قۆناغی ڕاگوزه‌ر واز له کورسی ده‌سه‌ڵات دێنێت یان ئه‌وه‌ی که ده‌سپێکی قۆناغی ڕاگوزه‌ر به‌سراوه به ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه یان ڕووخانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی؟
له ئێستادا سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی کۆمه‌ڵگای جیهانی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌سه‌د به‌نده به ئاستی ڕێکه‌وتنه‌کانی واشنتن و مۆسکۆ سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا. هه‌ر دوولا بیر له داهاتووی هێز و ده‌ستڕۆیشتوویی خۆیان له سوریا ده‌که‌نه‌وه، ئه‌م دوو وڵاته بۆیان گرنگ نییه که له داهاتووی سیاسی سوریا ئه‌سه‌د بمێنێته‌وه یان واز له ده‌سه‌ڵات بێنێت، به لای دوو وڵاته زلهێزه‌که‌وه به ته‌نیا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان گرنگه.
ئه‌و دانوستانه‌ی که بوو به هۆی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و به‌دیهاتنی ئارامی له‌و حه‌وت شاره‌دا، پێگه‌ی ئێرانی له سوریا پیشان دا، تورکیا به ته‌نیا میواندارێتیی له دانوستانه‌کان کرد و گوشاری خسته سه‌ر گرووپه چه‌کداره‌کانی وه‌ک به‌ره‌ی نوسره که ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئاگربه‌سته‌که ده‌رببڕن. ئه‌گه‌رچی تورکیا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا که ڕۆڵی خۆی له سوریا به نهێنی بهێڵێته‌وه به‌ڵام هه‌موو شته‌کان ڕوون بووه‌وه. ئه‌وه‌ی که له‌م ڕووداوه گرنگه‌دا بینرا، ئاستی کاریگه‌ربوونی وڵاتانی ناوچه‌که و ڕۆژئاوا له قه‌یرانی سوریایه.
له‌م پێناوه‌دا ئێران و تورکیا وه‌ک دوو کاراکته‌ری سه‌ره‌کی له سوریا یه‌کیان گرته‌وه. به واتایه‌کی ئابورییانه دوو سه‌رمایه‌داره سه‌ره‌کییه‌که‌ی شه‌ڕی سوریا له‌م خاڵه‌دا یه‌کیان گرته‌وه، به‌ڵام سه‌رمایه‌دارانی دیکه (ئه‌مریکا و ڕووسیا) پێکه‌وه چی ده‌که‌ن. ڕوون و ئاشکرایه که له ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی ئه‌م دوو وڵاته له سوریا که‌م کراوه‌ته‌وه.
لێره‌دا پێویسته چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری سیاسی شه‌ڕی سوریا بکه‌ین. ئه‌گه‌رچی هه‌ر دوو لایه‌نی تورکیا و ئێران هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن پێش هه‌ر چه‌شنه ڕێکه‌وتنێک بگه‌نه سنوره پێش بینی کراوه‌کانی خۆیان، ئه‌وان دوو وڵاتی دراوسێن که سیسته‌مێکی سیاسی ئیسلامی‌یان هه‌یه. ئه‌نکه‌ره و تاران ئه‌گه‌رچی خاڵی ناکۆکیان پێکه‌وه هه‌یه له هه‌ندێک پرسی ناوچه‌که ده‌توانن یه‌ک بگرنه‌وه که ئاگربه‌سته‌که‌ی سوریا نموونه‌یه‌کی بچووکی ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه ده‌بێت. له ئێستادا ئێران له ڕێگای ڕێکه‌وتنی ڤییه‌نا هه‌نگاوێکی گرنگی له پێناو کرانه‌وه‌ی به ڕووی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ڵگرتووه به‌ڵام تورکیا سه‌رقاڵی ئاڵۆزی و شه‌ڕی ناوخۆییه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحه‌یات
وه‌رگێڕان: جام کوردی