سه‌رۆکی پارله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌ردانی ئێران ده‌کات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ڕێکخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران، پاش به ئاکام گه‌یشتنی دانوستانه‌کانی ناوه‌کی، مارتین شوڵز سه‌رۆکی پارله‌مانی ئه‌ورووپا ڕێکه‌وتی 11ی ئۆکتۆبه‌ر به‌رامبه‌ر به 19ی ڕه‌زبه‌ر به ئامانجی باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و یه‌کێتی ئه‌ورووپا سه‌ردانی تاران ده‌کات. وته‌بێژی سه‌رۆکی پارله‌مانی ئه‌ورووپا ئه‌م هه‌واڵی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
گیاکۆمۆ فاسینا وته‌بێژی سه‌رۆکی پارله‌مانی ئه‌ورووپا وتی: شوڵز یه‌که‌م سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌یه‌کی ئه‌ورووپییه که پاش ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا سه‌ردانی تاران ده‌کات.
پێشتر وه‌فدێکی کۆمیته‌ی دره‌وه‌ی پارله‌مانی ئه‌ورووپا له 7ی ژووئه‌ن سه‌ردانی تارانیان کردبوو.