یوسف بن عه‌له‌وی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عۆمان وتی: ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 ده‌توانێت نموونه‌یه‌ک بێت بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه جیهانییه‌کان له ڕێگای دانوستان و وتووێژ.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، ناوبراو له حه‌فتاهه‌مین دانیشتنی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: هه‌ر چه‌نده بۆ ئه‌م ده‌سکه‌وته کاتی زۆر دانرا به‌ڵام ده‌توانێت ببێت به نموونه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه و ناکۆکی نێوان وڵاتانی جیهان له ڕێگای وتووێژ و به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان.
ناوبراو هیوای ئه‌وه‌ی خواست که ئه‌م ڕێکه‌وتنه مێژووییه له ده‌ره‌نجامدا بگاته گه‌شه‌پێدانی ئاسایش و ئارامی له ناوچه‌که و جیهان به پێی ڕێز و متمانه‌ی دوو لایه‌نه.
بن عه‌له‌وی جه‌ختی له سه‌ر گرنگی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان کرد و وتی: ئه‌م ئامانجه ته‌نیا له ڕێگای جێبه‌جی کردنی سێ بنه‌مای سه‌ره‌کی وه‌ک داماڵینی وڵاتان له چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ، ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌یان و پێدانی مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له وزه‌ی ناوه‌کی ئاشتیخوازانه مسۆگه‌ر ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عۆمان به ئاماژه به قه‌یرانی یه‌مه‌ن وتی: ئێمه به نیگه‌رانییه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌م قه‌یرانه ده‌که‌ین و به پێی تێڕوانینی خۆمان له‌و بڕوایه‌داین که لایه‌نه‌کانی کاریگه‌ر له‌م قه‌یرانه ده‌توانن یارمه‌تیده‌ری به‌دیهاتنی ئارامی و ئاشتی له‌و وڵاته بن.
ناوبراو وتی: هه‌ندێک له گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ژێر سێبه‌ری توندووتیژییه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌رفه‌تی گه‌شه‌یان هه‌بووه و یه‌مه‌نیان وه‌ک بنکه‌ی چالاکییه‌کانی خۆیان هه‌ڵبژاردووه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که.
یوسف بن عه‌له‌وی داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی یه‌مه‌ن کرد له ده‌رفه‌تی هه‌وڵه‌کانی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری یه‌مه‌ن که‌ڵک وه‌ربگرن.
ناوبراو به ئامانج کردنی باڵوێزخانه و کۆنسوڵخانه‌ی وڵاتانی له یه‌مه‌ن به توندی ئیدانه کرد و داوای ئه‌وه‌ی کرد ڕێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بگیردرێت.