سه‌رچاوه‌کانی نزیک له سوپای ڕووسیا هه‌واڵی بۆردومان کردنی 50 ناوه‌ندی داعشیان له سوریا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ڕاگه‌یاندووه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له تۆڕی هه‌واڵی المیادین، سوپای ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه: هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه توانای تیرۆریستانی داعشی لاواز کردووه.
سوپای ڕووسیا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو 50 ناوه‌ندی سه‌ر به داعش به چڕی بۆردومان کراوه.
شایانی ئاماژه‌یه سه‌رچاوه‌کانی نزیک له سوپای ڕووسیا ڕایانگه‌یاندووه که سوپای ئه‌و وڵاته ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی داعشی له نزیک شاری ڕقه خاپوور کردووه.
هاوکات وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌و وڵاته له ڕووی توانای ته‌کنۆلۆژیاوه به ئاستێکی به‌رچاو گرووپی تیرۆریستی داعشیان لاواز کردووه. زیاتر له 600 ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه سوریایان به جێ هێشتووه و به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌ڕێده‌که‌ون.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی سوریا ڕایگه‌یاند که هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه وتی: تیرۆریستان هه‌وڵی لێدانی فڕۆکه‌خانه‌ی حهمیمیان دا که ده‌ست به‌جێ فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان ئه‌و هه‌وڵه‌یان بێ کاریگه‌ر کرد. ده‌یان فڕۆکه ڕۆژانه له هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن و به پێی پلان و به‌رنامه هێرشه‌کان به ئه‌نجام ده‌گه‌ێنن.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ هێڵێکی سوور بۆ لێدانی تیرۆریستان له سوریا بوونی نییه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئلکساندر نواک وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: شه‌ڕی سوریا کاریگه‌ری له سه‌ر نرخی نه‌وت نابێت له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاته له وه‌به‌رهێنه‌رانی سه‌ره‌کی نه‌وت له جیهاندا نییه.