هه‌نگاوی کرداری ڕووسیا به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا ڕووداوێکه که پاش دانوستان و ڕاوێژی به‌رپرسانی مۆسکۆ له گه‌ڵ کایهگێڕانی سه‌ره‌کی قه‌یرانی سوریا ده‌توانێت ده‌سپێکی گۆڕانکارییه‌کی گرنگ له‌م وڵاته‌دا بێت. سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ناوچه‌که پاش ئاڵۆزییه سیاسی و ئه‌منییه‌کان ده‌سپێکی نموونه‌یه‌کی نوێی توندووتیژییه‌کانی تیرۆریستی بوو که ئه‌مجاره نه‌ک به شێوازی شاراوه و نهێنی و له ناوچه دووره‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی حکومه‌ته‌کان، به‌ڵکوو له گۆڕه‌پانێکی به‌ربڵاو له هه‌رێمه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی ناوچه‌که خۆی پیشان داوه. له‌م ڕووه‌وه نه‌ک ته‌نیا ئاسایشی هاووڵاتیان و به‌رپرسانی حکومی، ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه نیشتمانییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که که‌وته ژێر مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی نوێی وه‌ک داعش، به‌ره‌ی نوسره و ئه‌حراری شام. ئه‌م پێشهاته نوێیه به ده‌ر له کاریگه‌ری له سه‌ر وڵاتانی دراوسێی ناوچه‌ی قه‌یرانه‌که، بوو به هۆی زیاتربوونی نیگه‌رانییه‌کانی سیاسی و ئه‌منی وڵاتانی ڕۆژئاوا که ساڵانێکی زۆر له به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان که‌مته‌رخه‌مییان نواندووه و به پاڵپشتی و ئاسانکاری ڕۆڵێکی گرنگیان له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردنی ئه‌م گرووپانه هه‌بووه. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی نیگه‌رانییه‌کان له په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر به‌ستێنی چه‌ندین گۆڕانکاری گرنگی وه‌ک هێرشی فه‌رانسه بۆ سه‌ر بنکه و مۆڵگه‌کانی داعش له سوریا بوو. گرنگتر له‌مه‌ش، هاتنی ڕووسیا بۆ گۆڕه‌پانی قه‌یرانه‌که له سوریا به هۆی پێگه و ڕۆڵی مۆسکۆ له پێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که به بایه‌خه‌وه سه‌یری ده‌کرێت. فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا بۆ یه‌که‌مجار ڕۆژی چوارشه‌ممه 8ی ڕه‌زبه‌ر ده‌ستیان به چالاکی کرد و پێگه و مۆڵگه‌کانی تیرۆریستانیان له سێ پارێزگای لازقیه، حه‌ما و حۆمس بۆردومان کرد، ڕووداوێک که به پێی پێشهاته سیاسییه‌کان و کاردانه‌وه مه‌یدانییه‌کانی له قه‌یرانی سوریا به گرنگییه‌وه بووه‌ته مانشێتی میدیا جیهانییه‌کان و ته‌وه‌ری سه‌ر مێزی کۆبوونه‌وه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی 6ی ڕهزهبهر له حه‌فتایه‌مین کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که ڕووسیا به‌رده‌وام له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا بووه و له‌مڕۆش یارمه‌تیده‌ری وڵاتانی سوریا و عێراق ده‌بێت. پوتین به ڕاگه‌یاندنی پشتیوانی له حکومه‌تی ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند که ته‌نیا هێزه‌کانی ئه‌سه‌د به شێوازی ڕاسته‌قینه به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بنه‌وه. پێشتر سرگئی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا له گه‌ڵ ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان کردبوو. حکومه‌تی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که به فه‌رمی داوای یارمه‌تی سه‌ربازییان له پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا کردووه. به وته‌ی شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواری سه‌ربازی، هاورده‌کردنی که‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی ڕووسیا ماوه‌یه‌که له ڕێگای ده‌ریای ڕه‌ش بۆ به‌نده‌ری ته‌ڕتوسی سوریا ده‌ستیپێکردووه. پێده‌چێت که کرده‌وه و هه‌نگاوه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا به پێی پلان و به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت بێت که چه‌ندین بواری وه‌ک پاراستنی بنکه‌ی ئاسمانی لازقیه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی، دابین کردنی سیسته‌می به‌رگری دژ به ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێکی ئاسمانی و ناردنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر بۆ ئه‌م بنکه‌یه له خۆ ده‌گرێت. به پێی ڕاپۆرتی میدیاکان تا سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕووسیا له بنکه‌ی ئاسمانی لازقیه 28 فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری جێگیر کردووه. پێشتر هێزه‌کانی ڕووسیا له بنکه‌ی ده‌ریایی ته‌ڕتوس له ڕۆژئاوای سوریا جێگیر کرابوون. ئه‌م گۆڕانکارییانه و ئاماده‌بوونی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا له کاتێکدایه که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوچه‌که سه‌رقاڵی دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی دژه فڕین و ئارام به بیانووی نیشته‌جێ کردنی ئاواره‌کانی سوریا بوون. سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی ئاماده‌بوونی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا پێویسته بڵێین که پێده‌چێت پوتین به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه که پشتیوانی له حکومه‌تی یاسایی سوریا به‌نده به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گرووپی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌که. هه‌روه‌ها به‌هێزتربوونی داعش وه‌ک کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ڕووسیا که ساڵه‌هایه له گه‌ڵ کێشه‌ی تیرۆر ڕووبه‌ڕوویه. له ئاستێکی گه‌وره‌تر، حکومه‌تی ڕووسیا به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه که له ژێر سیاسه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌ڵبه‌ت به هه‌ماهه‌نگی ڕۆژئاوا، ده‌توانێت ڕه‌وایه‌تی و ده‌ستڕۆیشتوویی پێشووی خۆی وه‌ک وڵاتێکی زلهێز بگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی که له ڕۆژان و حه‌فته‌کانی ڕابردوو له سه‌ر زاری به‌رپرسانی سیاسی ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا بیستراوه، پیشانده‌ری که‌ش و هه‌وایه‌کی نوێیه سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هاوکاری له گه‌ڵ وڵاتانی ئێران و ڕووسیا. هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له میانه‌ی وتاره‌که‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا وێڕای دانپێدادان به شکستی ڕۆژئاوا له چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه، ڕوونیکرده‌وه: ئاماده‌ین له پێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا له گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران هاوکاریمان هه‌بێت. هاوشێوه‌ی ئه‌م لێدوانه‌ش له سه‌ر زاری به‌رپرسانی فه‌رانسه و به‌ریتانیا بیستراوه. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ڕووسیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات به کاریگه‌ری دانان له سه‌ر بواری سیاسی و دیپلۆماسی، ئیئتلافێکی به‌ربڵاو و هاوکارییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و دژایه‌تیکردنی تیرۆر و توندووتیژی له ناوچه‌که پێک بێنێت. وتووێژی پوتین له گه‌ڵ ئۆباما له په‌راوێزی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و دانوستان و ڕاوێژی به‌رپرسانی مۆسکۆ له گه‌ڵ وڵاتانی کاریگه‌ر له قه‌یرانی سوریا له چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌ی مۆسکۆ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. هاوکات، کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا ته‌واوکه‌ره‌وه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کانی مۆسکۆیه بۆ به‌هێزترکردنی هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاته له هاوکاری له گه‌ڵ هێزه کاریگه‌ره‌کانی ناوچه‌که وه‌ک ئێران تا له ئاکامدا به چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا بگات.