گه‌ری سیک شرۆڤه‌کاری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی و شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران، به بایه‌خه‌وه سه‌یری وتاره‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی له حه‌فتایه‌مین کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد و وتی: ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ده‌ره‌نجامی دره‌وشانه‌وه‌ی دیپلۆماسی له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان بوو.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، ناوبراو وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا و کوژرانی کۆمه‌ڵێک له حاجییان، وته‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانیی سه‌بارت به‌م بابه‌ته‌ی به گرنگ وه‌سف کرد.
ناوبراو وتی: ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه بوو به هۆی خه‌م و ئازاری لایه‌نگرانی ئائینه ئاسمانییه‌کان له ئه‌مریکا و جیهان و سه‌رجه‌م مرۆڤه خێرخواز و خاوه‌ن بیر و هزره‌کان له جیهاندا خۆیان به هاوبه‌شی خه‌می ئێرانییه‌کان له‌م ڕووداوه‌دا ده‌زانن.
گه‌ری سیک له درێژه‌دا به ئاماژه به وته‌کانی ڕۆحانی سه‌باره‌ت به پێویستی گۆڕانکاری له پێکهاته‌ی سیاسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێرانی به نموونه‌یه‌کی ڕوونی کاریگه‌ربوونی دیپلۆماسی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه و قه‌یرانه‌کان ناو برد که ده‌توانێت و پێویسته له کێشه و گرفته‌کانی دیکه‌ی جیهان که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت.
ڕاوێژکاری ئه‌منی پێشووی حکومه‌تی ئه‌مریکا ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نای به دره‌وشانه‌وه‌ی دیپلۆماسی ناو برد که لایه‌نه‌کان به‌ره‌و دانوستانی ڕاسته‌وخۆ و ڕێگری له چاره‌سه‌ری سه‌ربازی هان ده‌دات.
گه‌ری سیک له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌م ڕێکه‌وتنه پیشانی دا که ڕێزی به‌رامبه‌ر تا چه ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێت له دانوستان و وتووێژه‌کان کاریگه‌ری هه‌بێت.
ناوبراو وێڕای په‌سه‌ندکردن و ستایش کردنی وته‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئێران ڕابردوو له بیر ناکات و خوازیاری ئه‌وه‌ش نییه که له ڕابردوودا بمێنێته‌وه، وتی: په‌یوه‌ندی نێوان تاران و واشنتن له بواری سیاسی و ئابوری تایبه‌تمه‌ندی زۆری هه‌یه و به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌رکرده و به‌رپرسانی دوو وڵات له جێی وتاری توند و زبر، هه‌وڵه‌کانیان له پێناو په‌یوه‌ندییه‌کی دوولایه‌نه له سه‌ر بنه‌مای ڕێزی به‌رامبه‌ر به‌کار بێنن.