پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003دا که‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێمی کوردستان گه‌شه‌یه‌کی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی و تا ساڵی 2013 ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارانمان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه بینی، به‌ڵام ساڵی 2013 به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و هه‌روه‌ها قه‌یرانی ئابووری ئه‌م ڕه‌وته ڕووی له لاوازبوون کرد. ئێستا و بۆ جارێکی دیکه خه‌ریکین بووژانه‌وه‌ی گه‌شتیاری هه‌رێـم ده‌بینین. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ نادر ڕوستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان وتووێژێکمان کردووه که ده‌قه‌که‌ی له ژێره‌وه ده‌خوێننه‌وه:
به‌ڕێز ڕوستی تکایه سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی و هه‌روه‌ها که‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێم بۆمان بڵێن؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ باس له دۆخی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین ده‌بێ بڵێین هه‌رێمی کوردستان ئێستا به پێی ساڵی 2014 پێشکه‌وتنی باشی به‌خۆوه بینیوه، به‌خۆشحاڵییه‌وه له ڕووی شه‌ڕی داعشیشه‌وه سه‌رکه‌وتنی باش تۆمار کراوه و پێشمه‌رگه ڕۆژ له دوای ڕۆژ سه‌رکه‌وتنی زیاتر به سه‌ر داعش تۆمار ده‌کات. ئێستا هه‌موو شاره‌کانی هه‌رێم ئاسایشیان تێدایه و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه سنووره‌کان ده‌پارێزن و گه‌شتیارێکی زۆر له ناوه‌ڕاستی عێراق و وڵاتانی دیکه ڕوو له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و ده‌چنه شوێنه گه‌شتیارییه‌کان. نیشانه‌ی ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌یه که ئه‌م جێژنه گه‌شتیارێکی زۆر ڕووی له هه‌رێمی کوردستان کرد و دیاره که‌رتی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم بۆ جارێکی دیکه خه‌ریکه ده‌بووژێته‌وه. به‌ڵگه‌ی دیکه بۆ ئه‌وه‌یکه بزانین هه‌رێمی کوردستان هیچ کێشه‌یه‌کی نییه و ده‌توانێ گه‌شتیار به ئاسانی تیایدا هاتوچۆ بکات، ئێستا نزیکه‌ی سی قونسوولخانهی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمدا هه‌یه و چه‌ندین کۆمپانیا له هه‌رێم چالاکی ده‌که‌ن و هه‌موو هێڵه‌کانی فڕۆکه‌وانیش خه‌ریکی کار و چالاکین. هه‌موو ئه‌مانه‌ش واته هه‌رێمی کوردستان له ڕووی وه‌رگرتنی گه‌شتیاره‌وه کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نییه و نه‌ماوه.
به‌ڕێز ڕوستی دوو جێژنی گه‌وره‌مان له‌پێشه، یه‌که‌م سه‌ره‌تای ساڵی 2016 و دووهه‌میش جێژنی نه‌ورۆز. به‌رنامه‌تان بۆ ئه‌م دوو جیژنه چییه؟
ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان کۆمه‌ڵێک کار و چالاکی و ئاماده‌کاری به‌ڕێوه ده‌به‌ین و ئه‌ویش له‌ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی خۆمان له‌شار و شارۆچکه جۆراوجۆره‌کان، له هه‌ولێر، دهۆک، گه‌رمیان و سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌یه و له 18 شاریش به‌ڕێوه‌به‌ریمان هه‌یه. خزمه‌تگوزاری و کارئاسانی بۆ هاتوچۆ و … له ئه‌ستۆیه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین شوێنه گه‌شتیارییه‌کان به شێوازێکی گونجاو ئاماده بکه‌ین و بچینه پێشوازی ئه‌م دوو جێژنه. ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئاماژه‌ش به‌وه بده‌ین که ئێمه له ساڵانی ڕابردووش‌دا کار و چالاکی زۆرمان کردووه.
به‌رێز ڕوستی ئێوه زۆرترین سنوورتان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران هه‌یه. بۆ ئه‌م به‌شه چیتان کردووه؟
پرسیارێکی زۆر به‌جێت کرد، ئێمه وه‌ک هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران پێوه‌ندییه‌کی زۆر باشمان هه‌یه. چونکه هه‌ر دوو وڵات خاوه‌نی یه‌ک مێژوون و هاوبه‌شی زۆر له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا هه‌بووه و هه‌یه. له‌بواره‌کانی کلتوور و فه‌رهه‌نگه‌وه نزیکین. به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی زۆرمان هه‌یه و بێ گومان ئه‌مه واته له بواری گه‌شتیاریشه‌وه سوود له‌یه‌ک وه‌رده‌گرین. ئێمه ده‌توانین له ئه‌زموون و ته‌جره‌به‌ی ئێران که‌ڵک وه‌رگرین و ئێرانیش ده‌توانێ له بارودۆخ و خاکی ئێمه که‌ڵک وه‌رگرێ و گه‌شتیارمان بۆ بنێرێت. ئێمه‌ش ده‌توانین بۆ نموونه له که‌رته‌کانی گه‌شتیاری پزیشکی ئێران که‌ڵک وه‌رگرین. له سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تیش ئێمه له‌گه‌ڵ قونسوولخانهی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی پێوه‌ندی زۆر باشمان هه‌یه. به‌تایبه‌ت چه‌ند جار جێگری قونسوول هاتۆته لای ئێمه و ئێمه‌ش ڕۆشتووینهته لای ئه‌وان و چه‌ندین دانیشتنمان پێکه‌وه بووه. پێوه‌ندی باشتریش ئه‌وه‌یه که ئێمه مانگی چواری ئه‌مساڵ توانیمان کۆنفڕانسێک له تاران ساز بکه‌ین به‌هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی قونسوولی هه‌ولێر. له‌وێ کۆمپانیاکانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان پێکه‌وه کۆبوونه‌وه‌مان کرد. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا زۆر کۆمپانیای دوو لایه‌ن ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر هاوکاری دوولایه‌نه. هیوادارین له‌سه‌ر به‌نده‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه ئیشی زیاتر بکرێت. هه‌ر له‌و کۆنفڕانسه‌دا سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار که سه‌رپه‌رشتی کۆنفڕانسهکهیشی ده‌کرد سه‌ردانی جێگری سه‌رۆک کۆماری کرد بۆ کاروباری گه‌شتیاری و که‌لتووری. ئه‌مه‌ش واته ئێمه له هه‌ردوو ئاستی گشتی و ده‌وڵه‌تیدا له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران پێوه‌ندییه‌کی زۆر نزیک و باشمان هه‌یه.
به‌ڕێز ڕوستی سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندن و ناساندنی گه‌شتیاری هه‌رێم بۆ وڵاتێکی وه‌ک ئێران چیتان کردووه؟
له‌م بواره‌دا به داخه‌وه چالاکی گونجاو نه‌کراوه، ئه‌ڵبه‌ت نه‌ک هه‌ر نه‌کرابێ به‌ڵام گونجاو نه‌بووه. ئێستا ڕێنمای گه‌شتیاریمان به زمانی فارسی دروست کردووه، ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌شی فارسی تێدایه، به‌رنامه‌مان بۆ مۆبایل ساز کردووه که به‌شی فارسی تێدایه، برۆشۆرمان به زمانی فارسی هه‌یه، فهیسبووکیشمان به زمانی فارسی هه‌یه و ئه‌مانه هه‌موو واته گرنگی به هاووڵاتیانی ئێرانی ده‌ده‌ین و چالاکیمان بۆ کردوون. به‌ڵام شیاوی ئاماژه‌یه که وڵاتی ئێران زۆر گه‌وره‌یه و به‌مانه به‌هه‌مووی ناگه‌ین و هیوادارین له داهاتوودا چالاکی باشتر بۆ ناساندنی هه‌رێم و گه‌شتیاری هه‌رێم بۆ ئه‌م وڵاته بکرێت.
له‌هه‌رێمی کوردستان پیشانگای زۆر به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام پیشانگای گه‌شتیاری نه‌بووه، به‌رنامه‌تان بۆ پیشانگای هاوبه‌ش نییه؟
له هه‌رێم به‌وجۆره‌ی ئاماژه‌تان پێدا زۆر پیشانگای ئێرانی کراوه‌ته‌وه و به‌ڕێوه چووه به‌ڵام پیشانگای گه‌شتیاری و تایبه‌ت له‌م بواره‌دا نه‌بووه. ئێمه هه‌وڵمان داوه له هه‌ر پیشانگایه‌کدا ڕێنما و به‌رهه‌مه‌کانی خۆمان بۆ ناساندنی گه‌شتیاری هه‌رێم بڵاو بکه‌ینه‌وه. پێم وایه ده‌بێ له‌م بواره‌دا چالاکی باشتر ئه‌نجام بدرێت.
ئاماری ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه‌ی گه‌شتیاری ئێرانی بۆ هه‌رێم چۆن بووه؟ دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه یان به‌رزبوونه‌وه؟
ساڵه‌کانی 2014 و 2015 به‌پێی ساڵی 2013 زۆر که‌م بوو به‌ڵام ئێستا به‌ره‌به‌ره ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕوویان له زیادبوون کردووه.
په‌یامی ئێوه بۆ خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌ی ئێران چییه؟
خه‌ڵکی ئێران به خه‌ڵکێکی زۆر به‌ڕێز ده‌زانم و هیوادارم بێنه هه‌رێمی کوردستان و له سروشت و ناوچه گه‌شتیاری و بازاڕه‌کانی هه‌رێمی که‌ڵک وه‌رگرن. پێمان خۆشه له جێژن و ئاهه‌نگه‌کانمان خه‌ڵکی ئێرانیش به‌شدار بن. سوپاسی تایبه‌ت بۆ کۆمه‌ڵه‌ی جام کوردی ده‌که‌م که به‌رده‌وام هه‌واڵه‌کانی ئێمه ڕاگوێزی ئێران ده‌که‌ن.