ڕووداوه‌که‌ی شاری مه‌ککه درگاکانی ڕه‌خنه‌ی به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستاندا کردووه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌وره‌ترین ڕێ و ڕه‌سمی مه‌زهه‌ه‌بی که تێیدا ساڵانه دوو ملیۆن که‌س له موسڵمانانی جیهان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن. به بێ هیچ سه‌رسوڕمانێک زیاترین ڕه‌خنه‌کان له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی ڕیاز کراوه. زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌کانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه که عه‌ره‌بستان به شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ڕی و ڕه‌سمی حه‌ج، به ئه‌نقه‌ست هاووڵاتیانی ئێرانی تووشی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی کردووه.
ئایه‌تووڵا عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران به ڕاشکاوانه ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌عودیه گرتووه: ” حکومه‌تی سه‌عودیه پێویسته به‌رپرسایه‌تی ئه‌ه‌م ڕووداوه له ئه‌ستۆ بگرێت “. له ڕاگه‌ێندراوێکدا که سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه له هه‌مان ڕۆژدا بڵاو کراوه‌ته‌وه، هاتووه: ” ناشاره‌زایی له به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌و کرده‌وه نه‌شیاوانه‌ی که له پشتی ئه‌م ڕووداوه هه‌بووه نابێت له به‌رچاو نه‌گیرێت “.
کابینه‌که‌ی ڕۆحانی وه‌ها تێڕوانینێکی سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێ و ڕه‌سمی حه‌ج له لایه‌ن سه‌عودییه‌کانه‌وه هه‌یه. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت که لۆب لاگ تێدا به‌شداربوو، سه‌رۆک کۆمار حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئیدانه‌ی حکومه‌تی سه‌عودیه‌ی کرد. به پێی وته‌کانی به‌شداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه. ڕۆحانی ڕایگه‌یاندووه حکومه‌تی سه‌عودیه له به‌رامبه‌ر میواندارێتی له‌و موسڵمانانه‌ی که هه‌موو ساڵێک ده‌ڕۆنه شاری مه‌ککه، به‌رپرسایه‌تی قبووڵ ناکات. له هه‌مان کاتدا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که‌مته‌رخه‌می ڕیاز به هۆکاری وه‌ها ڕووداوێک ده‌زانێت، وه‌زیری کاروباری حه‌جی عه‌ره‌بستانیش ئه‌فریقییه‌کان به هۆکاری ڕووداوه‌که ناو ده‌بات.
کوژرانی ئێرانییه‌کان بوو به هۆی تووڕه‌یی خه‌ڵک له شه‌قامه‌کانی تاران. ڕۆژی هه‌ینی به هه‌زاران خۆپێشانده‌ر له شه‌قامه‌کانی تاران درووشمی مردنیان بۆ ئالی سه‌عود به‌رز کرده‌وه. تووڕه‌یی ئێرانییه‌کان ده‌توانێت کاردانه‌وه‌یه‌ک بێت به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان. ڕۆحانی لاوازبوونی سه‌عودیه‌کانی بۆ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته له ناوچه‌که گه‌ڕانده‌وه و وتی: ” هه‌ندێک له خه‌ڵک پێیان وایه که عه‌ره‌بستان له به‌ر ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی ناردووه‌ته سنوره‌کانی یه‌مه‌ن، هێزی ئه‌وتۆی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێ و ڕه‌سمی حه‌ج له به‌رده‌ستدا نه‌بووه “.
ژئۆپۆلیتیک به ته‌نیایی ناتوانێت قوڵایی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز شرۆڤه بکات. مێژووی ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو وڵات خه‌راپتر له‌م قۆناغه‌ی ئێستا بووه، له ساڵی 1987 به سه‌دان ئێرانی له میانه‌ی شه‌ڕ و پێکدادان له گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کانی عه‌ره‌بستان کوژران. به پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌عودییه‌کان، له‌و پێکدادانه‌دا 275 ئێرانی، 42 بیانی و 85 پۆلیس کوژران، هه‌روه‌ها 600 که‌سیش بریندار بوون. شایه‌تحاڵه سه‌عودییه‌کان ڕایانگه‌یاند که ئێرانییه‌کان کۆنتڕۆڵی “مسجد الحرام” یان به ده‌سته‌وه گرت و له کاتێکدا که وێنه‌ی ئیمام خومه‌ینییان به ده‌سته‌وه بوو، بڵاوکراوه‌ی تایبه‌ت به شۆڕشی ئێرانیان دابه‌ش ده‌کرد.
به پێی وته‌ی به‌رپرسان و شایه‌تحاڵانی ئێرانی، هێزه ئه‌منییه‌کانی سه‌عودیه به بێ هیچ هۆکار و بیانوویه‌ک ته‌قه‌یان له حاجییه‌کان کرد و گازی فرمێسک ڕێژیان به‌کار هێنا. عه‌ره‌بستان له ڕاده‌ست کردنی ته‌رمی کوژراوه‌کان په‌له‌ی نه‌ده‌کرد و ڕێگری له چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کرد. 28 ساڵ پاش ئه‌و ڕووداوه، ڕه‌نگه هه‌ل و مه‌رجی ئه‌م تراژدیایه گۆڕابێت، به‌ڵام به‌ڵگه‌کان وه‌ک خۆی ماونه‌ته‌وه. سه‌عودییه‌کان حاجییه ئێرانییه‌کان به تاوانبار ده‌زانن و له به‌رامبه‌ردا ئێرانییه‌کان به‌رپرسانی سه‌عودی به هۆکاری ئه‌و ڕووداوه خوێناوییه ناو ده‌به‌ن.
به‌ڵام ئه‌م ڕکابه‌رێتییه له به‌شێکیدا گۆڕانکاری به سه‌ردا هاتووه. ئێرانییه‌کان وه‌ک ڕابردوو به چاوی ئه‌و تاوانباره‌ی که هۆکاری سه‌رجه‌م ڕووداو و کێشه‌کانی جیهانی ئیسلام بێت له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ناڕوانن. ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌که‌ی ساڵی 1987 ڕایگه‌یاندبوو: ” گومانمان نییه که ئه‌م کوشتاره به فه‌رمانی ئه‌مریکا و له کاردانه‌وه‌ی سووکایه‌تی پێکردنیانه له که‌نداوی فارس “. به‌ڵام له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ئێران هه‌موو ئه‌م تاوانه‌ی له چاوی سه‌عودییه‌کانه‌وه ده‌بینێت.
نووسه‌ر: هێنری جانسۆن / سه‌رچاوه: لۆب لاگ
وه‌رگێڕان: جام کوردی