هافینگتۆن پۆست ده‌نووسێت: له ئێستادا سه‌باره‌ت به نۆبڵی ئاشتی ئه‌و بیرۆکه‌یه له ئارادایه که پێویسته خه‌ڵاته‌که به‌وانه‌ی بدرێت که ڕۆڵیان له واژۆکردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کیدا هه‌بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مایکل برنز له بابه‌تێکدا له ڕۆژنامه‌ی هافینگتۆن پۆستی ئه‌مریکی ده‌نووسێت: له ئێستادا پرسه‌که ئه‌وه‌یه که خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌و که‌سانه‌ی بدرێت که ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کییان به ئامانج گه‌یاند، ناوی باراک ئۆباما له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دایه به‌ڵام کۆمیته‌ی نۆبڵ ڕه‌نگه سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕه‌ت بکاته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئۆباما پێشتر له ساڵی 2009 ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتووه و بۆ جاری دووه‌م پێدانی ئه‌م خه‌ڵاته به ناوبراو به‌ڵگه‌ی قبووڵکراوی نییه.
له ئێستادا ناوی دوو که‌س زۆرتر جه‌ختیان له سه‌ر کراوه‌ته‌وه، جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران. باشترین کار ئه‌وه‌یه که ئه‌وان به هاوبه‌شی ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ربگرن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پێکه‌وه ڕۆڵی زۆر گرنگیان له واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا هه‌بووه. ئه‌م مۆدیله له پێدانی خه‌ڵاتی نۆبڵ پێشتریش هه‌بووه، کۆمیته‌ی نۆبڵ له ساڵی 1978 بڕیاری ئه‌وه‌ی ده‌رکرد خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بداته ئه‌نوه‌ر سادات و مناخیم بیگن و له ساڵی 1994 یاسر عه‌ره‌فات و ئیسحاق ڕابین به هاوبه‌شی نۆبڵی ئاشتییان وه‌رگرت. له ئێستاشدا هه‌مان بارودۆخه، هۆکاره‌که‌شی ئه‌مه‌یه، له ئێستادا پرسه‌که ئه‌وه‌یه که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ههنگاوێکی گرنگ له پێناو دابین کردنی ئاشتی و سه‌قامگیری بووه و باشترین بژارده‌ش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌و که‌سانه‌ی بدرێت که ڕۆڵی کاریگه‌ریان له واژۆکردن و به ئاکام گه‌یشتنی چه‌ندین ساڵ هه‌وڵی دیپلۆماسیدا هه‌بووه.