پێکهێنانی ئیئتلافی 4 لایه‌نه‌ی ئێران، ڕووسیا، عێراق و سوریا له گه‌ڵ حیزبووڵای لۆبنان سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش له لایه‌ن به‌شێکی گرنگی کۆمه‌ڵگای عێراق پێشوازی لێکراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، موه‌فه‌ق ڕۆبه‌یعی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق به ئاماژه به‌وه‌ی که ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان‌دا ئه‌وه‌نده جیدی نییه، وتی: ئیئتلافی چوار لایه‌نه گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تییه له شه‌ڕی دژ به داعش.
ناوبراو وتی: جیدی نه‌بوونی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی وای کردووه که داعش له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه‌ی وه‌ک ڕۆمادی کۆنتڕۆڵ بکات.
ڕۆبه‌یعی به ئاماژه به‌وه‌ی که ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێنه‌کانی له شه‌ڕی دژ به داعش جێبه‌جێ نه‌کردووه، وتی: ته‌نانه‌ت ئه‌مریکا له پێدانی فڕۆکه‌ی جۆری f16 به عێراق په‌له‌ی نییه و ئیئتلافی چوار لایه‌نه ده‌توانێت له شه‌ڕی دژ به داعش هه‌نگاوی گرنگتر بهاوێژێت.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی پێشووی بواری ئه‌منی عێراق له هه‌مان کاتدا جه‌ختی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی پابه‌ندی ڕێکه‌وتننامه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌مریکایه و به پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ واشنتن بووه‌ته ئه‌ندامی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به گرووپی تیرۆریستی داعش.
که‌تیبه‌کانی حیزبووڵا له چوارچێوه‌ی چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ڕیزی ئه‌و گرووپانه‌ن که پێشوازییان له پێکهێنانی ئه‌م ئیئتلافه کردووه.
ئه‌بوتالیب سه‌عیدی له سه‌رکرده‌کانی ئه‌م گرووپه ڕایگه‌یاندووه که ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا له چه‌ندین وڵاتی لایه‌نگری گرووپه تیرۆریستییه‌کان پێکهاتووه و له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو شکستی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر سه‌لمێندراوه.
پێکهێنانی ئیئتلافێکی چوار لایه‌نه‌ی ڕووسیا، ئێران، سوریا و عێراق که حیزبووڵای لۆبنانیش ده‌گرێته‌وه له‌وکاته‌وه که سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حکومه‌تی عێراق هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند له میدیا عێراقییه‌کان کاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه.