جموجوڵه‌کانی ڕووسیا له به‌رامبه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که ئه‌مریکای تووشی شڵه‌ژاوی کردووه له به‌رامبه‌ر گۆڕانکارییه‌کان.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن، مۆسکۆ پاش ئه‌وه‌ی که له سوریا به‌هێزه‌وه پاڵپشتی له ئه‌سه‌د کرد و هه‌ڵوێستی توندی له به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی گرتووه‌ته به‌ر، ئه‌مجاره‌ش له‌وانه‌یه له عێراق هه‌مان پلان به سه‌ر واشنتن جێبه‌جێ بکات. حکومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندووه که ڕووسیا به‌نیازه هاوڕێ له گه‌ڵ ئێران و سوریا به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژوورێکی عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش پێک بێنێت، ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی داعش، ڕۆڵی ئه‌مریکا له ناوچه‌که که‌متر ده‌بێت.
فه‌رمانده چالاکییه هاوبه‌شه‌کانی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند که ڕیکه‌وتنی نوێی ئه‌م وڵاته و ڕووسیا پاش ئه‌وه هاتووه که ڕووسیا له هه‌مبه‌ر هه‌زاران تیرۆریست له عێراق و سوریا که ده‌رکه‌وتووه له ڕووسیاوه چوونه‌ته ڕیزی گرووپی تیرۆریستی داعش، هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌کات.
هه‌واڵده‌ری ئینته‌رفۆکسی ڕووسیا له سه‌ر زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاندووه که فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی له به‌غدا قۆناغ به قۆناغ ده‌بێت و ئه‌گه‌رێکی دوور نییه که کۆمیته‌یه‌ک له به‌غدا به مه‌به‌ستی پلان‌داڕێژی و هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌که چه‌کداره‌کان له شه‌ڕی دژ به داعش پێک بێت.
ڕووسیا به ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی هه‌واڵی پێکهێنانی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئه‌منی له عێراق به ڕوونی ئاستی ده‌سه‌ڵاتی خۆیی له‌م وڵاته ڕاگه‌یاندووه و ئه‌ویش له کاتێکدا که ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژێک پێش له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ باراک ئۆبامای سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له نیۆیۆرک ڕه‌خنه‌ی له ڕۆڵی واشنتن له ناوچه‌که گرت. ناوبراو له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریکی وتی که پشتیوانی ئه‌مریکا له گرووپه نه‌یاره‌کانی ئه‌سه‌د له سوریا نایاساییه و کاریگه‌ری نه‌بووه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: هێزه نه‌یاره‌کانی ئه‌سه‌د که له لایه‌ن ئه‌مریکاوه مه‌شق و ڕاهێنانیان پێکراوه به‌و چه‌که پێشکه‌وتووانه‌ی که له لایه‌ن واشنتنه‌وه ڕاده‌ستیان کراوه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه کردووه.
چاودێران ئه‌م لێدوانه‌ی پوتین به نمایشێکی سیاسی ده‌زانن تا به‌م شێوازه بتوانێت هه‌ل و مه‌رجه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و پێش ببات.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی ئاماده‌بوونی ڕووسیا له گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که، ڕکابه‌رێتی ئه‌م وڵاته له به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا زیاتر ده‌بێت و مۆسکۆ له شکسته‌کانی ئه‌مریکا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش که‌ڵکی پێویست وه‌رده‌گرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مریکا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کرێت که له بۆردومانی داعش تووشی زێده‌گۆیی بووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تا ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر ڕاوێژکاری سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی عێراق کراون، هێشتا سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ له به‌رامبه‌ر داعش تۆمار نه‌کراوه و شاره‌کانی موسڵ و ڕۆمادی له ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدان. به ڕای شاره‌زایانی کاروباری ناوچه‌که ئه‌م شکستانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕووسیا ئه‌مه به ده‌رفه‌تێک بزانێت که به که‌ڵک وه‌رگرتن له شکسته‌کانی ئه‌مریکا ئامانجه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی خۆی له عێراق ده‌سته‌به‌ر بکات.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانیایی ئابزرور شکستی سیاسه‌ته‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هۆکاری گرنگ له به‌رزه‌فڕییه‌کانی ڕووسیا له ناوچه‌که ده‌زانێت و ده‌نووسێت: له ئێستادا پوتین پێی وایه تاکه که‌سه که ده‌توانێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که بکات.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له درێژه‌دا ده‌نووسێت: پوتین وا پیشان ده‌دات که ئه‌و کاره‌ی ئۆباما تێیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو به ته‌نیایی ئه‌نجامی ده‌دات، له کاتێکدا که ڕاستییه‌کان بابه‌تێکی دیکه ده‌رده‌خه‌ن. پوتین له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ باراک ئۆباما و سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئامانجی ئه‌وه‌ی نه‌بووه که سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا، چۆنیه‌تی شه‌ڕی داعش یان مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د وتووێژ بکات، به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه نازناوی مۆسکۆ وه‌ک وڵاتێکی زلهێز له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی زیندوو بکاته‌وه.