حکومه‌تی ژاپۆن هه‌واڵی یارمه‌تی 4 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاواره‌کانی سوریای ڕاگه‌یاندووه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، ڕۆژنامه‌ی ژاپۆن توده‌ی له ڕاپۆرتێکدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاندووه و وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه که حکومه‌تی ژاپۆن له ڕێگای ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه ئه‌م بڕه بودجه‌یه ده‌گه‌ێنێته لێقه‌وماوانی شه‌ڕی سوریا.
به پێی ڕاپۆرته‌که‌ی ژاپۆن توده‌ی به‌شێک له‌م یارمه‌تییه ده‌درێته ئاواره سورییه‌کانی نیشته‌جێی وڵاتی لۆبنان و به‌شێکی دیکه‌شی ده‌درێته وڵاتانی سربیا و مه‌قدونیا که به‌شێکی زۆری ئاواره سورییه‌کان له ڕێگای ئه‌ورووپاوه چوونه‌ته ئه‌و وڵاتانه. له‌و بڕه پاره‌یه بۆ درووست‌کردنی شوێنی مانه‌وه و دابین کردنی ده‌رمان و خوارده‌مه‌نی په‌نابه‌ران که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت.
حکومه‌تی ژاپۆن هه‌روه‌ها جه‌ختی له سه‌ر هاوکاری سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان کردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران و ڕوونیکردووه‌ته‌وه که پێویسته هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری جیهانی له سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه هه‌بێت.
به‌رپرسانی ژاپۆن ماوه‌یه‌کی زۆره پاش ڕۆیشتنی په‌نابه‌ره سوری و عێراقییه‌کان بۆ ئه‌ورووپا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه له وڵاته‌که‌یان له ژێر گوشاردان. زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ژاپۆن ڕایانگه‌یاندووه که تۆکیۆ له ساڵانی ڕابردوو پێشوازییه‌کی باشی له په‌نابه‌ران نه‌کردووه، هه‌ر بۆیه حکومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌م مانگه‌دا ده‌ستی دایه چاکسازی له یاساکانی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران. له‌و 5 هه‌زار په‌نابه‌ره‌ی که له ژاپۆن نیشته‌جێن، تا ئێستا له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه مافی په‌نابه‌ری به 11 که‌س دراوه.