جێگری عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: په‌یامی ئه‌وه‌مان به ڕیاز داوه که تا چاره‌نووسی یه‌ک به یه‌کی ئێرانییه‌کان له شاری مه‌ککه دیاری نه‌کرێت و نه‌گه‌ڕێنه‌وه تاران، کۆماری ئیسلامی به مافی خۆی ده‌زانێت به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه بکات و له ئێستاشدا په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئارادایه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، حوسێن ئه‌میر عه‌بدووڵاهیان جێگری عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وتووێژێکی ته‌له‌فوونی له گه‌ڵ که‌ناڵی خه‌به‌ری ئێران ڕایگه‌یاند: هه‌ندێک له وڵاتان له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون که حاجییه کوژراوه‌کان له شاری مه‌ککه به خاک بسپێردرێن، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا نه داواکاری له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی حاجییه کوژراوه‌کانه‌وه پێ گه‌یشتووه و نه به باشی ده‌زانین که وه‌ها موڵه‌تێک به ڕیاز بده‌ین له به‌ر ئه‌وه‌ی که دیاری کردنی چاره‌نووسی دوایین ونبوونه‌کانی ئێرانی بۆ ئێمه گرنگه و بۆ بنه‌ماڵه‌کانیشیان گرنگه که ته‌رمه‌کانیان له ئێران به خاک بسپێردرێت.
ناوبراو وتی: ئه‌و په‌یامه‌مان به عه‌ره‌بستان داوه که تا دیاری کردنی چاره‌نووسی دوایین حاجی، کۆماری ئیسلامی به مافی خۆی ده‌زانێت به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه بکات.
عه‌بدووڵاهیان باسی ئه‌وه‌شی کرد که له هه‌ل و مه‌رجی ئاسایی‌دا و به پێی وه‌سیه‌تی خۆیان و داواکاری بنه‌ماڵه‌کانیان، ته‌رمی حاجییه کۆچکردووه‌کان له مه‌ککه به خاک ده‌سپێردار.