وه‌فدێکی ئێرانی به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا گه‌یشته شاری مه‌ککه، وه‌فده‌که له لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، هه‌واڵده‌ری ئیلنا ڕایگه‌یاند سه‌ید حه‌سه‌ن هاشمی وه‌زیری ته‌ندرووستی و حه‌سه‌ن قه‌شقاوی جێگری کۆنسوڵی و پارله‌مانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ند کاتژمێر پێش ئێستا گه‌یشتنه شاری مه‌ککه.
وه‌فده‌که به مه‌به‌ستی تاوتوێ و لێکدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌ی مینا سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی کردووه.
به پێی دوایین ئاماره‌کان ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ئێرانی له‌م ڕووداوه‌دا بۆ 228 که‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
بڕیاره یه‌که‌م کاروانی ته‌رمی حاجییه ئێرانییه‌کان ئه‌مڕۆ بگاته تاران.