ماهاتیر محه‌ممه‌د، نژیارڤانی مالیزیای نوێ و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری ئه‌و وڵاته که له ئێستادا به هۆی گه‌نده‌ڵی داراییه‌وه داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی نه‌جیب تون ڕه‌زاق سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیای کردووه، خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی سوکارنۆی ئه‌ندۆنزیای پێ به‌خشرا بۆ به‌رگری له مافی مرۆڤ.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌ستێره‌ی سوکارنۆی ساڵی 2015 درایه ماهاتیر محه‌ممه‌دی ته‌مه‌ن 90 ساڵه به هۆی تێکۆشانی له ڕێگای به‌رگری له مافی مرۆڤ.
ناوبراو له ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌دا وتی: ئه‌م خه‌ڵاته مانای زۆری هه‌یه و بیره‌وه‌رییه‌که که په‌یوه‌ندی به ڕۆحی سوکارنۆیه‌وه هه‌یه.
فیدل کاسترۆ سه‌رۆک کۆماری پێشووی کوبا، هوگۆ چاوز سه‌رۆک کۆماری پێشووی ڤه‌نزولیا و کیم جونگ ئوون ڕێبه‌ری کۆریای باکور، پێشتر خه‌ڵاتی سوکارنۆیان وه‌رگرتووه. هه‌وڵدان له پێناو دادپه‌روه‌ری، ئازادی، مرۆڤایه‌تی و دیمۆکراسی و قاره‌مانیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیمپریالیسم له‌و هۆکارانه بوون که ئه‌م که‌سانه خه‌ڵاتی سوکارنۆیان پێ به‌خشراوه.
ماهاتیر محه‌ممه‌د که له ساڵی 1981 تا 2003 سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا بووه له ڕی و ڕه‌سمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌دا وتی: ئه‌حمه‌د سوکارنۆ یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ئه‌ندۆنزیا که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه که سه‌ربه‌خۆیی بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ندۆنزیا به پێکهاته‌یه‌کی جۆربه‌جۆر و 17 هه‌زار دورگه‌وه به دیاری هێنا.
خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی سوکارنۆ وه‌ک نه‌ریتێک ده‌درێته ئه‌و که‌سانه‌ی که له پێناو ئاشتی جیهانی ڕۆڵیان هه‌یه و پێشتریش چه‌ندین که‌سایه‌تی وه‌ک ئانگ سان سووچی سه‌رکرده‌ی نه‌یارانی حکومه‌تی میانمار و براوه‌ی نۆبڵی ئاشتی و ماهاتما گاندی له هیندستان ئه‌و خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتووه.
ئه‌حمه‌د سوکارنۆ یه‌که‌م سه‌رۆک کۆمار و بونیاتنه‌ری سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ندۆنزیایه که له ساڵی 1960 له لایه‌ن محه‌ممه‌د سوهارتۆ دووه‌م سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته له کوده‌تایه‌ک له سه‌ر کار لادرا. پاش ئه‌و کوده‌تایه، سوهارتۆ بۆ ماوه‌ی 33 ساڵ سه‌رۆکی پڕحه‌شیمه‌ت ترین وڵاتی ئیسلامی بوو.