نووسه‌ر: دومینیک مویسی
جام کوردی: به هه‌زاران په‌نابه‌ر که له به‌رده‌م وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری بوداپه‌ستی هه‌نگاریا ڕووبه‌ڕووی توندووتیژییه‌کانی هێزه‌کانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته بوونه‌وه، هاواریان ده‌کرد: ئه‌ڵمانیا، ئه‌ڵمانیا. ئه‌وان هیوایان به ئه‌ڵمانیا بوو نه هیچ وڵاتێکی دیکه‌ی ئه‌ورووپی، وه‌ک چۆن زیاتر له سه‌ده‌یه‌کی ڕابردوو ئه‌ورووپییه هه‌ژار و چه‌وساوه‌کان هیوایان به ئه‌مریکا بوو.
ئه‌م بابه‌ته گۆڕانکارییه‌کی دراماتیک به‌راورد به ڕابردوو پیشان ده‌دات. ئه‌وه‌ی که جیاوازتر له گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ی که 80 ساڵ پێشتر له گتۆی وه‌رشۆ گیراوه، منداڵێکی جوله‌که پیشان ده‌دات که ده‌سته‌کانی به‌رز کردووه‌ته‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوکێ له چاوه‌کانیه‌وه هه‌ستی پێ ده‌کرێت، وێنه‌یه‌کی دیکه په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه هه‌یه که له شاری مونیخ گیراوه و منداڵێکی په‌نابه‌ر پیشان ده‌دات که کڵاوێکی پۆلیسی له سه‌ر ناوه. بۆ منداڵی وێنه‌ی یه‌که‌م، ئه‌ڵمانیا به مانای مردن و بۆ منداڵی دووه‌م به مانای هیوای ژیانێکی باشتره.
ئه‌ڵمانیا به ته‌نیا پیشانده‌ری هیوایه‌کی جیاواز نییه، به‌ڵکوو زیاتر له هه‌ر وڵاتێکی دیکه پێشوازی له په‌نابه‌ران کردووه. ئانگێلا مرکێل ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا پێشتر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که ئه‌مساڵ 800 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرن. چۆن وڵاتێک ده‌توانێت له تارمایی به‌ره‌و ڕووناکی هه‌نگاو بنێت؟ هیچ که‌س ناتوانێت ڕۆڵی قوتابخانه‌کان، سه‌رکرده مه‌ده‌نی و بازرگانییه‌کان و ئه‌ڵبه‌ت هێزه‌کانی ده‌ره‌وه له‌م گۆڕانکارییه‌دا له به‌رچاو نه‌گرێت. به‌ڵام که‌سیش ناتوانێت ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تی سیاسی به که‌م بزانێت.
ڕووداوه‌کان ده‌توانن سیاسه‌توانان ئاماده بکه‌ن. پێش له ڕوخانی دیواری به‌رلین، هڵمۆت کۆهل که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی ناوچه‌یی له ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا بوو، وه‌ک فرانسۆ میتران سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه. پاشان کۆهڵ وه‌ک ڕاوێژکار ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بوو له یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و له گه‌ڵ میتران و که‌سانی دیکه له ڕێکه‌وتننامه‌ی ماستریخت که بوو به هۆی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئه‌ورووپا.
هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ش، ڕووداوه جیاوازه‌کان بوون به هۆکاری گۆڕانکاری له که‌سایه‌تی مرکێل. ناوبراو به هه‌موو شێوازێک دوژمنایه‌تی بێگانه‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له هاوتا ئه‌ورووپییه‌کانی گرتووه له به‌رامبه‌ر وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ران. مرکێل له جێی نیگه‌رانی له داهاتووی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران یان له ده‌ستدانی ده‌نگه‌کانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو به پێی ویژدان و مرۆڤایه‌تی هه‌ڵسووکه‌وتی کردووه. کچی قه‌شه‌یه‌ک که له ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات گه‌وره بووه له ئێستادا پێداگری له سه‌ر پیرۆزییه‌کانی دیمۆکرات مه‌سیحییه‌کان ده‌کات. له کاتێکدا که زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئه‌ورووپا ئازایه‌تی و بوێرییان پێوه دیار نه‌بوو، مرکێل بوو به جه‌مسه‌رنوێنی ئه‌خلاق و مرۆڤایه‌تی له ئه‌ورووپا.
ئێستاش کاتی ئه‌وه‌یه که سه‌رکرده‌کانی ئه‌ورووپا ڕێگا ڕاسته‌قیه‌نه‌که هه‌ڵبژێرن. کاتێک که مێژوو به توندی درگاکان لێ ده‌دات له‌م کاته‌دا وه‌ک ئه‌و هه‌زاران په‌نابه‌ره، که‌س ناتوانێت کات به فیڕۆ بدات و یان گرنگی به بزوتنه‌وه‌کانی پۆپۆلیستی بدات.
ئه‌ڵبه‌ت نابێت مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه له به‌رچاو نه‌گرین. سیاسه‌ت و ئه‌خلاق هه‌موو کات پێکه‌وه یه‌ک ناگرن و ئه‌ڵمانیا له بارودۆخێکی جیاوازتره به‌راورد به وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپا. ئه‌ڵمانیا به‌و حه‌شیمه‌ته‌ی که به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه و پیربوون ده‌ڕوات، بۆ به‌رده‌وامی گه‌شه‌ی ئابوری خۆی پێویستی به که‌سانی گه‌نج و به‌توانا هه‌یه و په‌نابه‌رانیش ده‌توانن ئه‌م پێویستییه دابین بکه‌ن. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، فه‌رانسه و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی به هه‌ل و مه‌رجی پێکهاته‌یی و حه‌شیمه‌تێکی جیاوازتر له گه‌ڵ بارودۆخی ئابوری و قه‌یرانی بێ‌کاری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.
پاش ساڵانێک ناسه‌قامگیری به هۆی قه‌یرانی ئابوری که هێشتا ئاسه‌واره‌که‌ی هه‌ر ماوه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ته‌نانه‌ت ده‌روونی، ئاماده‌یی وه‌رگرتنی شه‌پۆلی په‌نابه‌ره‌کانیان نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا جیاوازتر له وڵاتانی دیکه مامه‌ڵه له گه‌ڵ په‌نابه‌ران ده‌کات، نه‌ک ته‌نیا به هۆی سه‌رکردایه‌تی مرکێل، به‌ڵکوو به هۆی ئه‌و ڕاستییه‌شه که ئه‌ڵمانییه‌کان له زۆربه‌ی ئه‌ورووپییه‌کان بارودۆخێکی ئه‌منی گونجاوتریان هه‌یه. کاتێک که تۆ دڵنیاییت به خۆت هه‌بێت باشتر ده‌توانیت سنوره‌کانی وڵاته‌که‌ت بکه‌یته‌وه. ئه‌ورووپا بۆ پێشکه‌وتن پێویستی به په‌نابه‌ران هه‌یه و په‌نابه‌رانیش بۆ ڕزگاربوون پێویستیان به ئه‌ورووپا هه‌یه.
مامۆستای دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه سیاسییه‌کانی پاریس و ڕاوێژکاری باڵای دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه
سه‌رچاوه: پراجکت سیندیکیت
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: جام کوردی