یاریزانانی تیپی فوتساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌که‌م پاڵه‌وانێتی کیشوه‌ری ئاسیایان به ده‌ست هێنا و به‌مه‌ش شانازییه‌کی گه‌وره بۆ بواری وه‌رزشی وڵات به‌دیهات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی له یاری کۆتایی و له به‌رامبه‌ر تیپی فوتساڵی ژاپۆن، یاریزانانی ئێرانی به تاکه گۆڵی خوله‌کی 18ی فریشته که‌ریمی سه‌که‌وتنیان به سه‌ر ئه‌و تیپه‌دا به ده‌ست هێنا و بۆ یه‌که‌مجار نازناوی پاڵه‌وانێتی ئاسیایان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به ده‌ست هێنا.
تیپی نیشتمانی فوتساڵی ئافره‌تانی ئێران پێشتر له به‌رامبه‌ر تیپی وڵاتانی هۆنگ کۆنگ، ئۆزبه‌کستان، مالیزیا و تایله‌ند سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێنا بوو.
دوابه‌دوای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مێژوییه و به ده‌ست هێنانی ئه‌م نازناوه گرنگه، شه‌پۆلێکی شایی و پیرۆزبایی وڵاتی گرته به‌ر و ئه‌و ئافره‌ته وه‌رزشوانانه‌ی که به جل و به‌رگی ئیسلامییه‌وه له گۆڕه‌پانه‌که‌دا وه‌ها سه‌رکه‌وتنێکیان مسۆگه‌ر کرد وه‌ک پاڵه‌وانێکی نیشتمانی ناویان لێ ده‌برێت.