نووسه‌ر: برۆس ڕیدڵ
جام کوردی: کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌که‌ی مه‌ککه له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمی حه‌ج له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو کێشه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ ڕه‌وایه‌تی مه‌لیک سه‌لمان، له ماوه‌یه‌کی که‌م پاش ڕووداوی کرێنه‌که که تێیدا 109 که‌س بوونه قوربانی. ئه‌م دوو ڕووداوه پرسیارێکی زۆر سه‌باره‌ت به به‌رپرسایه‌تی و لێهاتوویی سه‌عودییه‌کان وه‌ک خزمه‌تگوزارانی حه‌ره‌مه‌ینی شه‌ریفه‌ین دێنێته ئاراوه، نه‌یارانی پاشای عه‌ره‌بستان له قاعیده تا ئێران، به هۆی ئه‌م ڕووداوانه‌وه سه‌رکۆنه‌ی ڕیاز ده‌که‌ن.
ڕێ و ڕه‌سمی ساڵانه‌ی حه‌ج کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌ڕێوه‌بردنه. دوو ملیۆن که‌س بۆ مسۆگه‌ربوون و گه‌یشتن به خولیاکانی ژیانیان ده‌چنه دوو شاری پیرۆزی مه‌ککه و مه‌دینه. سه‌عودییه‌کان له ده‌یه‌کانی ڕابردوو ده‌یان ملیار دۆلاریان بۆ په‌ره‌پێدان و زیاترکردنی پانتایی شوێنه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمه‌کان و نیشته‌جێ کردنی حاجیان دابین کردووه و بۆ نه‌بوونی هیچ حاڵه‌تێکی ئه‌منیش له سه‌رجه‌م ڕێگاکاندا هه‌وڵی زۆریان داوه. ئه‌مساڵ عه‌ره‌بستان سه‌د هه‌زار پۆلیس و هێزی ئه‌منی و 25 هه‌زار که‌سی وه‌ک تیمه‌کانی ته‌ندرووستی بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی حاجیان و ڕێگری له هه‌ر حاڵه‌تێکی نه‌خوازراو یان کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان له به‌رنامه‌که‌یدا له به‌رچاو گرتبوو.
حکومه‌تی ڕیاز به باشی له‌و ئه‌رکه‌ی که له سه‌ر شانیه‌تی ئاگایه. پێشتریش چه‌ندین تراژدیا له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا ڕوویان داوه. له ساڵه‌کانی 1990، 1994، 1997 و 2006 چه‌ندین ڕووداو و ڕووخاندنی پرد و کوژرانی سه‌دان حاجیمان به چاو بینیوه. له ساڵی 1987 خۆپێشاندانه‌که‌ی حاجیانی ئێرانی له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمی حه‌ج پێکدادانی توندی لێکه‌وته‌وه و تێیدا زیاتر له 400 که‌س کوژران. له ساڵی 1979 مزگه‌وتی الحرام بوو به گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، ئه‌و کاته‌ی که کۆنتڕۆڵی بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته که‌وته ده‌ستی ئیسلامخوازه ڕادیکاڵه‌کان و ڕیاز به ناچاری هه‌زاران هێزی سه‌ربازی بۆ دووباره کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی به‌کار هێنا.
وه‌ها کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له ڕاستی و ڕه‌وایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان ده‌کات. دڵنیابوون له ئه‌منییه‌تی حاجیانی خانووی خودا ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌ککه و مه‌دینه‌یه. پاشای سه‌عودیه له ڕووداوه‌که‌ی کرێنه‌که‌دا به په‌له کاردانه‌وه‌ی پیشاندا و فه‌رمانی به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رکرد. نیگاکان به‌ره‌و گرووپی بن لادن ده‌ڕۆن، کۆمپانیای بیناسازی که بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ سه‌رقاڵی جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌کانی تایبه‌ت به مزگه‌وتی الحرام بووه، به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای ئه‌م کۆمپانیایه له ژێر لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی ورد دان و مافی چوونه ده‌ره‌وه‌یان له عه‌ره‌بستان نییه.
ئه‌مه‌ش دووه‌م کۆمپانیای گه‌وره‌ی بیناسازی جیهانه که له ساڵی 1930 له لایه‌ن باوکی بن لادنه‌وه دامه‌زراوه. بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان و بنه‌ماڵه‌ی بن لادن ده‌یان ساڵه که هاوبه‌شێکی نزیکن. گرووپی بن لادن زۆربه‌ی پرۆژه‌کانی وه‌ک کۆشکه‌کانی پاشایه‌تی، فڕۆکه‌خانه‌کان و ڕێگاوبانه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی جێبه‌جی کردووه و له ئێستاشدا سه‌رقاڵی جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ترین تاوه‌ری جیهانن له شاری جه‌ده. ئه‌م کۆمپانیایه له ئێستادا له شاری دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر پرۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاریی خراوه‌ته ئه‌ستۆ. مانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای ئه‌م کۆمپانیایه ده‌توانێت ململانێی سیاسی به‌دوای خۆیدا بێنێت.
وه‌ها تراژدیایه‌ک، بێ گومان له پێکهاته‌ی سیاسه‌تی ناوخۆیی سه‌عودییه‌کان رۆڵ و کاریگه‌ری ده‌بێت. ده‌سه‌ڵاتداری مه‌ککه شازاده جالید بن فه‌یسه‌ڵ کوڕی گه‌وره‌ی پاشای پێشووه که ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێ و ڕه‌سمی حه‌جی له ئه‌ستۆیه. محه‌ممه‌د بن نائف جێگری پاشا وه‌ک وه‌زیری ناوخۆ له به‌رده‌م ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا به‌رپرسه.
سه‌رچاوه: بروکینگز
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: جام کوردی