ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاند مۆسکۆ له دوای چوارچێوه‌یه‌کی گونجاو ده‌گه‌ڕێت که وڵاتانی ناوچه‌که له به‌ره‌ی دژ به داعش هاوکاری یه‌کتر ده‌بن.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه، پوتین له وتووێژی له گه‌ڵ که‌ناڵی CBSی ئه‌مریکی وتی: پێشنیاری ئێمه ئه‌وه‌یه که به هاوکاری وڵاتانی ناوچه‌که به‌ره‌نگاری داعش ببینه‌وه و له ئێستاشدا هه‌وڵی ته‌واوکردنی ئه‌و چوارچێوه‌ین بۆ هه‌ماهه‌نگی و هه‌نگاوی کرداری هاوبه‌ش.
پوتین به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی نیۆیۆرکی کردووه.
هه‌واڵده‌ری ئاسۆشێتدپرێس سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی پوتین و وتووێژی له گه‌ڵ په‌یامنێران وتی: سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا سه‌رکۆنه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی چه‌کداره نه‌یاره‌کانی ئه‌سه‌دی کردووه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه و ڕایگه‌یاندووه: هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له دامه‌زراوه نایاساییه‌کان له گه‌ڵ بنه‌ماکانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له جیهانی پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆ یه‌ک ناگرێته‌وه.