جێگری په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له ڕێ و ڕه‌سمی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی حاجیه گیان به‌ختکردووه ئێرانییه‌کان، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ نیۆیۆرک دێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه تاران.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، په‌روێز ئیسماعیلی وتی: سه‌رۆک کۆمار له کاتی گه‌یشتنی به نیۆیۆرک به په‌رۆشه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م کاره‌ساته کردووه و به‌رده‌وام له گه‌ڵ جێگری یه‌که‌می خۆی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له په‌یوه‌ندیدا بووه.
ناوبراو وتی: دوا به دوای کاره‌ساته‌که، سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران فه‌رمانی ئه‌وه‌ی به وه‌زیرانی ته‌ندرووستی، ڕێگا و شارسازی، فه‌رهه‌نگ و ئێرشادی ئیسلامی، ناوخۆ و سه‌رۆکی ڕێکخراوی حه‌ج دا تا به پێکهێنانی لێژنه‌یه‌کی تایبه‌ت، سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی گیان به‌ختکردووان و چاره‌سه‌ری برینداران چالاکییه‌کانیان خێراتر بکه‌نه‌وه.
جێگری په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: سه‌ره‌ڕای هه‌ندێک کێشه و ئاسته‌نگ له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕیاز، ڕۆژی سێ شه‌ممه یه‌که‌م کاروانی ته‌رمی حاجیه گیان به‌ختکردووه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵات و به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌رۆک کۆمار به ناته‌واو هێشتنی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ نیۆیۆرک ده‌گه‌ڕێته‌وه تاران تا له‌و ڕی و ڕه‌سمه‌دا به‌شداری بکات.