حه‌زره‌ته‌ی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ئاماژه به ڕووداوه‌که‌ی منا، جه‌ختیان کرده‌وه: سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه جیهانی ئیسلام پرسیاری زۆری هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان له جێی ئه‌وه‌ی که به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ڕووداوه بخه‌نه ئه‌ستۆی که‌سانی دیکه، پێویسته به داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردووان، له‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌دا هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکه‌ن.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕسی ئیسلامی، حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی له وته‌یه‌کدا ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی منا و بوونی جێژنی قوربان به شینی جیهانی ئیسلامی وه‌بیرهێنایه‌وه و ڕایانگه‌یاند: مرۆڤ ناتوانێت ته‌نانه‌ت بۆ کاتێکی زۆر که‌م ئه‌م کاره‌ساته له بیربباته‌وه و ئه‌م خه‌مه‌ش له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له سه‌ر دڵی ئێمه و موسڵمانانی جیهان کاریگه‌ری داناوه.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران خۆدزینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستانی له‌م ڕووداوه به نادرووست و بێ کاریگه‌ر ناو برد و وتیان: جیهانی ئیسلام سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه پرسیاری زۆری هه‌یه و گیان له ده‌ستدانی زیاتر له هه‌زار که‌س بابه‌تێکی بچووک و ساکار نییه، هه‌ر بۆیه پێویسته جیهانی ئیسلام بیر له‌م کێشه‌یه بکاته‌وه.
به‌ڕێزیان له درێژه‌دا جه‌ختیان کرده‌وه: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له بیر ناکرێت و به جیدی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌کانه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێت و سهعودییهکانیش پێویسته له جێی خۆدزینه‌وه و تاوانبارکردنی ئه‌م و ئه‌و، هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکه‌ن و داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردووان بکه‌ن.