ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکی واڵ ستریت ژوورناڵ له ڕاپۆرتێکدا به ئاماژه به به‌رفراوانتربوونی هاوکارییه‌کانی ئێران و ڕووسیا بۆ حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێت: تاران و مۆسکۆ به‌م هاوکارییه ستراتژیکه کێشه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م واشنتن له سوریا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی واڵ ستریت ژوورناڵ هاتووه: ئیداره‌ی باراک ئۆباما له بواری دیپلۆماسی و ستراتژیک کێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه. هاوکارییه‌کانی ڕووسیا و ئێران له سوریا هه‌وڵه‌کانی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دی تووشی به‌ربه‌ستێکی گه‌وره کردووه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌رفراوانتربوونی ئاستی هاوکارییه‌کانی ڕووسیا و ئێران که هه‌وڵی پاراستنی کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د له ناوچه‌ی که‌ناراوی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن، به‌ربه‌ستێکه له به‌رده‌م مسۆگه‌ربوونی ئامانجه دیپلۆماسییه‌کانی واشنتن که له خاڵی یه‌که‌میدا داوای لابردنی ئه‌سه‌دی له پۆسته‌که‌یدا کردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌که‌ی واڵ ستریت ژوورناڵ، پشتیوانی ئێران و ڕووسیا له سه‌رۆک کۆماری سوریا ئاسته‌نگی له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئۆباما خوڵقاندووه و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌مریکا له سه‌ر دۆسیه‌ی سوریا تا ڕاده‌یه‌ک نه‌رمی نواندووه و چیدی وه‌ک جاران داوای ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د ناکات تا پێش له ده‌سپێکی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
به ده‌ر له‌مه‌ش، جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که سه‌رۆک کۆماری سوریا ده‌توانێت له ڕه‌وتی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به حکومه‌تی نوێ ڕۆڵی هه‌بێت.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له درێژه‌دا له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌ڵێت: به‌هێزتربوونی پێگه‌ی ڕووسیا له سوریا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری چاره‌سه‌ری سیاسی و دیپلۆماسی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته بێت، ئه‌ڵبه‌ت به پێی گه‌ڵاڵه‌ی مۆسکۆ نه‌ک واشنتن.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که دیپلۆماتکارانی ڕووسیا و ئێران، ژنڕاڵه‌کان و شاره‌زایانی کاروباری سه‌ربازی به مه‌به‌ستی وتووێژ سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پاراستنی به‌شار ئه‌سه‌د و جێگیربوونی هێزه‌کانی ڕووسیا له خاکی ئه‌و وڵاته له مۆسکۆ کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه.
شاری لازقیه که له ئێستادا له کۆنترۆڵی به‌شار ئه‌سه‌د دایه، ناوچه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ماهه‌نگی چالاکییه هاوبه‌شه‌کانه.