نووسه‌ر: هانس ڕوهڵه
جام کوردی: چه‌ند مانگی ڕابردوو ئاشکرا کرا ده‌زگای زانیاری ئه‌ڵمانیا به سه‌ر تورکیا سیخوڕی ده‌کات. سه‌رکردایه‌تی سیاسی تورکیاش نیگه‌رانییه‌کانی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ربڕیوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌زگای هه‌واڵگری و زانیاری ئه‌ڵمانیا هۆکاری پێویستی بۆ ئه‌مه هه‌یه. ئه‌م هۆکارانه‌ش به ته‌نیا قه‌یرانه‌کانی عێراق، سوریا، قاچاخی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و چالاکییه‌کانی په‌که‌که له خۆ ناگرێت، هه‌ندێک به‌ڵگه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌نکه‌ره هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات.
له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو به‌رده‌وام له ناوه‌نده تایبه‌ته‌کانی وزه‌ی ناوه‌کی، پرسی سه‌رهه‌ڵدانی هێزی ناوه‌کی له ئارادا بووه و وڵاتانێک وه‌ک ئێران، عه‌ره‌بستان، به‌رازیل، میسر، ژاپۆن، کۆریای باشور و تورکیا له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوون که گومانیان له سه‌ر بووه. ئه‌ڵبه‌ت جێی سه‌رسوڕمان نییه که بیر و ڕاکان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی له بواری سه‌ربازیدا جیاوازی هه‌یه. بۆ نموونه سه‌باره‌ت به ئێران و تورکیا جیاوازییه‌که ده‌بینرێت.
وردبینییه‌کانی سه‌ر چالاکییه ناوه‌کییه‌کانی تورکیا ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوون تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌نکه‌ره به پلانێکی تایبه‌ت په‌ره‌ی به‌م چالاکییانه داوه. دامه‌زراوه زانیارییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌و بڕوایه‌دان که تورکیا له ئێستادا به چڕی کار له سه‌ر به‌رنامه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی له بواری سه‌ربازی و که‌ره‌سته‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌کات، بۆ ئه‌مه‌ش ئێران وه‌ک نموونه‌یه‌ک له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌کار هێنراوه.
تورکیا به هۆی پێداویستییه‌کانی له بواری وزه‌دا به‌رنامه‌ی به‌ربڵاوی له بواری وزه‌ی ناوه‌کیدا ده‌ستپێکردووه. له ساڵی 2011 تورکیا گرێبه‌ستێکی 20 ملیار دۆلاری سه‌باره‌ت به درووست‌کردنی وێستگه‌یه‌کی وزه‌ی ناوه‌کی له گه‌ڵ کۆمپانیای ڕووس ئه‌تۆم واژۆ کرد. دوو ساڵ پاش ئه‌مه‌ش، گرێبه‌ستێکی 22 ملیار دۆلاری له گه‌ڵ کونسرسیۆمێکی ژاپۆنی – فه‌ره‌نسی واژۆ کرا. سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که وێستگه‌یه‌کی دیکه‌ش له لایه‌ن ئه‌ندازیاران و پسپۆڕانی خۆماڵییه‌وه درووست ده‌کرێت.
وزه‌ی ناوه‌کی ده‌توانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی به‌شێک له پێداویستییه‌کانی تورکیا بێت له بواری وزه، له شرۆڤه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش ڕوون ده‌بێته‌وه که پرۆژه‌کان به ته‌نیا بۆ باشتربوونی ڕه‌وشی وزه‌ی تورکیا نییه و ئه‌و وڵاته به ئه‌نقه‌ست درگاکانی به ڕووی بژارده‌ی سه‌ربازی له وزه‌ی ناوه‌کیدا دانه‌خستووه.
تورکیا خوازیاری گه‌یشتنه به‌و ڕێگایانه‌ی که تێیدا ڕئاکتۆرهکان به ڕێژه‌یه‌کی که‌م له پیتاندنی یۆرانیۆم چالاکی بکه‌ن. ئه‌مه‌ش پیشان ده‌دات که تورکیا پلانی پیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌یه. به پێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش، یۆرانیۆم بۆ ئه‌و هه‌شت وێستگه‌یه که تورکیا له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵی درووست کردنیان ده‌دات هه‌یه و ئه‌مه‌ش نیازی ئه‌نکه‌ره سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی چالاکییه‌کانی له بواری وزه‌ی ناوه‌کیدا پیشان ده‌دات. تورکیا به گشتی نیازی درووست کردنی 23 ڕئاکتۆری هه‌یه. ڕێگاکه‌ی تورکیا که ده‌یه‌وێت پێی بگات به ته‌واوی ڕوون و ئاشکرایه، شوێنکه‌وتنی ئێران. به پێی وته‌کانی سه‌رۆک کۆمار ڕۆحانی، ئێران تا ساڵی 2030 نیازی درووست کردنی 16 ڕئاکتۆری هه‌یه.
تورکیا ڕایگه‌یاندووه که به پێی NPT مافی به‌کارهێنانی وزه‌ی ناوه‌کیی له بواری ئاشتیخوازانه‌دا هه‌یه. نیازی تورکیا له‌وه‌دا گومانی له‌سه‌ره که دابینکردنی یۆرانیۆمی له لایه‌ن هاوبه‌شه بازرگانییه‌کانی وه‌ک ڕووسیا، ژاپۆن و فه‌رانسه ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه. هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوه‌کی له لایه‌ن تورکیاوه له‌وه‌دا به‌هێزتر بووه که ئه‌نکه‌ره ڕایگه‌یاندووه له بواری وزه‌ی ناوه‌کیدا به پێی پێداویستییه‌کانی به وزه هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌دات. به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای زانیاری ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2010، ئه‌ردۆغان له‌و کاته‌دا که سه‌رۆک وه‌زیران بووه فه‌رمانی درووست کردنی دامه‌زراوه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ده‌رکردووه.
به پێی ئه‌وه‌ی که وترا، ڕوون ده‌بێته‌وه که تورکیا ئامانجێکی ڕه‌وایه بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌ڵمانیا. به پێی پلانه درێژخایه‌نه‌کانی ئه‌ردۆغان که تورکیا پێویسته ببێته هێزی یه‌که‌می ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به هۆی هێزی ناوه‌کی ئێستا (ئیسرائیل) و هێزی داهاتووی ناوه‌کی (ئێران) له‌م ناوچه‌یه، تورکیا هیچ بژارده‌یه‌کی دیکه به ده‌ر له ده‌سکه‌وتنی چه‌کی ناوه‌کی له به‌رده‌م خۆیدا نابینێت. ئه‌گه‌ر تورکیا به‌م ئامانجه‌ی نه‌گات له پله‌ی دووه‌مدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و پێگه‌یه‌ی که ئه‌ردۆغان پێی قبووڵ ناکرێت.
به‌رپرسی پێشووی به‌شی پلاندانان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه: نشنال اینترست
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: جام کوردی