پێشه‌وای مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پاش ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی مه‌که که به‌داخه‌وه بووه هۆی کوژرانی نزیک به 2000 حاجی و به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵێک حاجی ئێرانی په‌یامێکی گرنگیان ئاراسته کرد.
بسم الله الرحمن الرحیم
انا لله و انا الیه را‌جعون
کاره‌ساتی ئه‌مڕۆی منا که تیایدا کۆمه‌ڵێک له موسڵمانان له وڵاتانی جۆراوجۆره‌وه بوونه قوربانی، مه‌ینه‌تێکی زۆریشیان بۆ ئێمه هێنا و جێژنهکهمان بووه شیوه‌ن. له وڵاتی خۆشه‌ویستی ئێمه‌شدا ده‌یان بنه‌ماڵه به خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییه‌کانی خۆیان بوون و ئێستا به‌داخه‌وه ماته‌میان بۆ گرتوون. له‌لایه‌ن خۆمه‌وه به دڵێکی پڕخه‌م و هاوخه‌م له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی ڕه‌وانی پاکی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و ئیمامی زه‌مان (ع) که خاوه‌نی سه‌ره‌کی ماتهمینهکهیه و به هه‌مووی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و موسڵمانانی جیهان ده‌که‌م و هیوای ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خودای گه‌وره و دلۆڤانم بۆ ئه‌م میوانه به‌ڕێزانه‌ی ده‌خوازم و شیفا خێرای بریندارانی ئه‌م ڕووداوه‌م ئاواته‌خوازه و به بیرتانی دێنمه‌وه:
1- لێپرسراوانی نوێنه‌رایه‌تی من و ڕێکخراوه‌ی حه‌ج هه‌وڵی بێ وچانی خۆیان بۆ ده‌ستنیشانکردن و دواکردنی برینداران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێرایان بۆ ئێران بده‌نه‌وه و هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌ی توانایان هه‌یه یارمه‌تیان بده‌ن.
2- هه‌ر جۆره یارمه‌تییه‌ک بۆ حاجییانی وڵاتانی دیکه له‌توانیاندا هه‌یه درێخی نه‌که‌ن و ئه‌رکی برایه‌تی خۆیان به‌جێ بێنن.
3- ده‌وڵه‌تی سه‌عوودی ده‌بێ به‌رپرسایه‌تی قورسی خۆی بۆ ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه له‌ئه‌ستۆ بگرێت و به ئینسافه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌دا هه‌ڵسوکه‌وت بکات. به‌ڕێوه‌به‌رێتی نادروست و کاروباری نه‌شیاو که هۆکاری ئه‌م کاره‌ساته بوونه نابێ پشتگوێ بخرێن.
4- ئه‌و که‌سانه‌ی گیانیان له‌م ڕووداوه‌دا به‌خت کردووه ده‌که‌ونه ڕیزی ئه‌وانه‌ی له‌م ئایه‌ته‌ی قورئاندا ئاماژه‌یان پێ دراوه: «و من یخرج من بیته مهاجرا الی الله و رسوله ثم یدرکه الموت فقد وقع اجره علی الله» و ئه‌مه بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان دڵنه‌واییه‌کی گه‌وره‌یه. ئه‌وان پاش ته‌واف و سه‌عی و پاش کاتژمێره پڕبهرهکهتهکانی عه‌ره‌فات و مه‌شعه‌ر و له حاڵی ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی حه‌ج ڕۆشتوونه‌ته لای خودای گه‌وره، و به خواستی خودای گه‌وره ده‌که‌ونه به‌ر ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خودا. له‌لایه‌ن خۆمه‌وه جارێکی دیکه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌که‌م و سێ ڕۆژی ماته‌مین له ئێران ڕاده‌گه‌یێنم.
شیاوی باسه که له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی حه‌جدا کۆمه‌ڵێک حاجی که‌وتنه ژێر ده‌ست و پێ و به‌داخه‌وه نزیک به 2000 که‌س کوژران و کۆمه‌ڵێکیش بریندار بوون. له‌م ژماره‌یه 131 که‌س له کوژراوان ئێرانین و ژماره‌ی بریندارانی ئێمه‌ش له‌م کاره‌ساته‌دا 83 که‌سن و هه‌روه‌ها چاره‌نووسی 366 حاجی ئێرانی نادیاره.