سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی، کانزا و کشتووکاڵی کرماشان وتی ئه‌م پارێزگایه ده‌فرایه‌تییه‌کی هه‌ره باڵای له به‌شه‌کانی کشتووکاڵی و بازرگانی هه‌یه و پێویسته گرنگییان پێ بدرێت. به پێی هه‌واڵی جام کوردی، که‌یوان کاشفی ڕایگه‌یاند: گه‌وره‌ترین کێشه‌ی به‌رده‌م سه‌رجه‌م پارێزگارانی کرماشان، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕیژه‌ی بێکارییه که پێویستی به چاره‌سه‌ری به‌په‌له هه‌یه. ناوبراو به ئاماژه به هه‌ل و مه‌رجی ئابوری وڵات ڕایگه‌یاند: پێویسته له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵات، گرنگی زیاتر به پارێزگای کرماشان بدرێت و له سه‌رجه‌م به‌شه ئابورییه‌کان به‌ستێنی گه‌شه‌پێدانی کرماشان دابین بکرێت. سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان وتی: ئه‌م پارێزگایه ده‌وڵه‌مه‌نده به هێزی مرۆڤی کارامه و لێهاتوو که ده‌توانن به هاوکاری پارێزگا له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا هه‌نگاوی گه‌شه‌پێدانی کرماشان هه‌ڵبگرن.