ئانگێلا مرکێل ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا جه‌ختی له سه‌ر ڕۆڵی گرنگی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د کرده‌وه. به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی هه‌واڵی النشره، ئه‌ڵمانیا چووه ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌ی که جه‌خت له سه‌ر پێویستی به‌شداری پێکردنی به‌شار ئه‌سه‌د له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا ده‌که‌نه‌وه. ئانگیلا مرکێل سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ کێشه‌ی په‌نابه‌ران که زۆربه‌یان له دانیشتووانی سوریا پێکهاتوون، وتی: ئێمه پێویسته له گه‌ڵ چه‌ندین گرووپ وتووێژ بکه‌ین که به‌شار ئه‌سه‌دیش له خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها لایه‌نه‌کانی دیکه نه‌ک ته‌نیا واشنتن و مۆسکۆ، ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که وه‌ک ئێران و عه‌ره‌بستان. شایانی ئاماژه‌یه که پێشتر فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه داواکاری ئه‌وه‌ی پێشکه‌ش کردبوو که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دانیشتنێکی نوێ به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا ساز بکات. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش مه‌رجی ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات به چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کێشه‌که نازانێت و هاوکات جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌ڵوێستێکی هاوشێوه‌ی ڕاگه‌یاندووه. فیلیپ هاموه‌ند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه وتی: پرسی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وتووێژی له سه‌ر ده‌کرێت و ئێمه هیچ کات ئه‌وه‌مان باس نه‌کردووه که له ڕۆژی یه‌که‌می ئه‌و قۆناغه‌دا پێویسته ئه‌سه‌د واز له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بێنێت. شه‌پۆلی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران که له ئاکامی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا و عێراق هه‌ڵهاتوون و به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپی به‌ڕێکه‌وتوون، کێشه و گرفتی زۆریان خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و وڵاتانه، هه‌ر بۆیه بیر له چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌که‌نه‌وه و هه‌ندێک پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان له هه‌ڵوێسته تونده‌کانی ڕابردوویان پێوه ده‌بینرێت.