کتێبی “مافی منداڵان” له وه‌رگێڕانی دوڕدانه سه‌مه‌ری له نووسه‌رانی پێشه‌نگی سه‌قزی چاپ و بڵاوکرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی به‌گێڕانه‌وه له کوردپرێس، ئه‌م کتێبه که به‌رهه‌می حه‌مید مه‌رعه‌شی له ژێر ناوی (حقوق کودکان) “مافی منداڵان” به‌پێی په‌یمان نامه‌ی جیهانی مافی منداڵانی یۆنیسێفه، که تێدا مافی منداڵانی 6 تا 10 ساڵان به دوو زمانی ئێنگلیزی و کوردی نووسراوه.
کتێبی “مافی منداڵان” له وه‌رگێڕانی دوڕدانه سه‌مه‌ری و پشتیوانی شۆرای شار و شاره‌وانی سه‌قز له لایه‌ن بڵاڤگه‌ی گوتار له 3000 به‌رگ له ئه‌مساڵدا چاپ کراوه.
شیاوی ئاماژه‌یه، داهاتی فرۆشتنی ئه‌م کتێبه ده‌درێته منداڵانی تووش بووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.