جام کوردی:
له کاتێکدا هه‌ندێک له خاوه‌ن به‌نزینخانه‌کان به بیانووی نه‌بوونی قازانجی به قاچاخ بردنی به‌نزین، داوای ڕاگرتنی به‌کارهێنانی کارتی سوته‌مه‌نی دابه‌ش کردنی به‌نزین ده‌که‌ن، نرخی به‌نزینی ناوخۆیی به‌راورد به وڵاتانی دراوسێ جیاوازی زۆری هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له چه‌ند مانگی ڕابردوو و پاش گۆڕانکاری به سه‌ر نرخی به‌نزین، به‌رپرسانی یه‌کێتی خاوه‌ن به‌نزینخانه‌کان به چاوپێکه‌وتنیان له گه‌ڵ میدیاکان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که بێ کاریگه‌ربوون و ته‌نانه‌ت که‌م وکوڕییه‌کانی به‌کارهێنانی ئه‌و کارتانه و پێویستی سڕینه‌وه‌یان له پرۆسه‌ی پێدانی به‌نزین بسه‌لمێنن.
له‌م پێناوه‌دا، بێژه‌ن حاج محه‌ممه‌د ڕه‌زا سه‌رۆکی یه‌کێتی خاوه‌ن به‌نزینخانه‌کان به ئاماژه به نرخی ئێستای به‌نزین له ئێران و هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس و تورکیا، وتی: له ئێستادا به‌نزین به نرخی 1000 و 1200 تمه‌ن به خه‌ڵک ده‌درێت که نرخی جیهانییه‌که‌شی هه‌ر به‌م شێوه‌یه، هه‌ر بۆیه به قاچاخ بردنی له ئێرانه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ چه‌ندان به قازانج نییه.
ناوبراو به ئاماژه به پلانی حکومه‌ت به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له داهاتوو و هاوکات له گه‌ڵ جێبه‌جێ کردنی قۆناغه‌کانی دیکه‌ی یاسای ئامانجدارکردنی یارانه‌کان، وتی: کارتی پێدانی سووته‌مه‌نی کاریگه‌ری له ده‌ست ده‌دات و وه‌ک ڕابردوو له پێناو ڕێگری له به قاچاخ بردنی به‌نزین ڕۆڵی نابێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به هۆی سیاسه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، به قاچاخ بردنی ئه‌وه‌نده به قازانج نییه.
بۆ تاوتوێی وته‌کانی سه‌رۆکی یه‌کێتی خاوه‌ن به‌نزینخانه‌کان، پێویسته نرخی به‌نزین له وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌ی که‌نداوی فارس له حه‌فته‌ی ڕابردوو به پێی نرخی دۆلار ئاماژه‌ی پێ بدرێت. نرخی به‌نزین له وڵاتانی دراوسێی ئێران به تایبه‌ت پاکستان، ئه‌فغانستان، عێراق، تورکیا، ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان به‌رزتره له نرخی ئه‌م سووته‌مه‌نییه له ناوخۆی ئێران.
نرخی یه‌ک لیتر به‌نزین له‌م وڵاتانه‌دا به پێی ئاماره‌کانی ماڵپه‌ڕی گلۆباڵ پترۆڵ پرایسز له به‌رواری 14ی سپتمبێر له‌م خشته‌یه‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها له به‌رواری ئاماژه‌پێکراو، نرخی هه‌ر لیتر به‌نزین له ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی 1800 تمه‌ن بووه، هه‌ر بۆیه به پێچه‌وانه‌ی وته‌کانی سه‌رۆکی یه‌کێتی خاوه‌ن به‌نزینخانه‌کان، جیاوازی نرخی به‌نزین له ئێران و وڵاتانی دراوسێ و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک له وڵاتانی که‌نداوی فارس وه‌ک ئیمارات هه‌یه و به قاچاخ بردنیشی بۆ ئه‌م وڵاتانه، قازانجی زۆری ده‌بێت.
پێش بینی ده‌کرێت ئه‌م جیاوازییه‌ی نرخه‌کان و به قازانج بوونی قاچاخی به‌نزین له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی جیهانی نه‌وت زیاتر ببێت.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌شدا نه‌بوونی کارتی سووته‌مه‌نی له دابه‌ش کردنی به‌نزین، سه‌ر له نوێ به‌قاچاخ بردنی لێده‌که‌وێته‌وه.
ڕیز | ناوی وڵات | نرخی هه‌ر لیتر به‌نزین به تمه‌ن |
1 | پاکستان | 2500 |
2 | ئه‌فغانستان | 950 |
3 | تورکیا | 5000 |
4 | عێراق | 2900 |
5 | ئه‌رمینیا | 3500 |
6 | ئازه‌ربایجان | 2550 |
7 | تورکمه‌نستان | 2500 |