به‌رپرسی گشتی گومرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران به فه‌رمی، حوسێن حوسێن زاده‌ی وه‌ک به‌رپرسی نوێی خاڵی سنوری په‌روێزخان ده‌ستنیشان کرد.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، قایمقامی قه‌سری شیرین له ڕێ و ڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی به‌رپرسی نوێی خاڵی سنوری په‌روێزخان وتی: ساڵی ڕابردوو یه‌ک ملیار و 764 ملیۆن دۆلار کاڵا که ده‌کاته سێ ملیۆن و 842 هه‌زار ته‌ن، له په‌روێزخانه‌وه هه‌نارده‌ی هه‌رێمی کوردستان کراوه.
ئهفسین ڕه‌زایی ڕایگه‌یاند: کۆی گشتی کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێگای خاڵی سنوری په‌روێزخانه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان و عێراق هه‌نارده کراوه.
ناوبراو وتی: خاڵی سنوری په‌روێزخان له مێژه کێشه و گرفتی زۆری هه‌بووه، به‌ڵام له دوو ساڵی ڕابردوو که به‌ڕێوه‌بردنی خرایه ئه‌ستۆی قایمقامیه‌تی قه‌زای قه‌سری شیرین، به پلانێکی کارپێکراو هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی درا و ژێرخانی پێویستی بۆ دابین کراوه.
ڕه‌زایی له درێژه‌دا وتی: له ڕابردوودا ئه‌م خاڵه سنورییه به‌رپرسێکی دیاریکراوی نه‌بووه، پاش ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی جێگیربوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرۆک درا، قایمقامیه‌ت سه‌ره‌ڕای کێشه و گرفته‌کان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م سنوره‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
قایمقامی قه‌زای قه‌سری شیرین وێڕای ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان وه‌ک هێزه ئه‌منییه‌کان و دام و ده‌زگا ئیدارییه‌کان وتی: ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی هه‌نارده‌کاری پیشانده‌ری هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌مووانه.
ئه‌فشین ڕه‌زایی ڕایگه‌یاند: له نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵ به هه‌ژمارکردنی هه‌نارده‌کاری گومرۆکاتی دیکه، نزیک له یه‌ک ملیار دۆلار کاڵا له په‌روێزخانه‌وه هه‌نارده‌کراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داهاتی به‌شی کۆڵبه‌ری له خاڵی سنوری په‌روێزخان 25 هه‌زار ملیار ڕیاڵ له ساڵی ڕابردوو بووه که ده‌ره‌نجامی چالاکی 52 هه‌زار کۆڵبه‌ر بووه.
ڕه‌زایی له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ڕایگه‌یاند: پێویسته سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکان له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت تا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌کاری له‌م سنوره‌وه به‌ره‌وپێشتر ببرێت.
قایمقامی قه‌سری شیرین، بازرگانانی به ئه‌ستوونی سه‌ره‌کی هه‌نارده‌کاری ناو برد و ڕایگه‌یاند: بۆ گه‌شه‌پێدانی ڕه‌وتی هه‌نارده‌کاری پێویستمان به هه‌ماهه‌نگی نێوان دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان و بازرگانان و هه‌نارده‌کاران هه‌یه.
له کۆتایی ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌دا حوسێن حوسێن زاده به فه‌رمی وه‌ک به‌رپرسی نوێی خاڵی سنوری په‌روێزخان ده‌ست به کاربوو، ناوبراو له سه‌ر پێشنیاری پارێزگاری کرماشان و په‌سه‌ندکردنی له لایه‌ن به‌رپرسی گشتی گومرۆکاتی ئێرانه‌وه ئه‌م پۆسته‌ی وه‌رگرتووه.
خاڵی سنوری په‌روێزخان گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری هه‌نارده‌کاری کاڵای نانه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ وڵاتی عێراق که به شێوازی مامناوه‌ند ساڵانه له سه‌دا 54ی کۆی گشتی هه‌نارده‌کاری نانه‌وتی ئێران بۆ عێراق له ڕێگای ئه‌م سنوره‌وه ده‌بێت.
ڕۆژانه به شێوازی مامناوه‌ند 800 تا یه‌ک هه‌زار بارهه‌ڵگر له په‌روێزخان و 450 تا 500 بارهه‌ڵگر له سنوری خۆسره‌وی کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کانی ئێران بۆ عێراق ده‌گوازنه‌وه.