بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند به پێشنیاری ڕه‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆ و په‌سه‌ندکردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی وه‌ک پارێزگاری نوێی کرماشان ده‌ستنیشان کراوه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، حوسێن عه‌لی ئه‌میری وتی: ڕازانی ئه‌زموونی ته‌واوی له به‌شه جیاجیاکانی به‌ڕێوه‌بردندا هه‌یه.
ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای کار و باری شه‌هیدان و پارێزگاری کوردستان بووه.
ئه‌میری هه‌روه‌ها ڕوونیکرده‌وه: ڕازانی پێشتر جێگری سه‌رۆکی سندۆقی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی ئێران بووه.
بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌روه‌ها سوپاسی ئیبراهیم ڕه‌زایی بابادی کرد له ماوه‌ی کارکردنی له پارێزگای کرماشان.