جێگری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی قایمقامی قه‌سری شیرین وتی: خاڵی سنوری په‌روێزخان و خۆسره‌وی له کاتی پشووه‌کانی جێژنی پیرۆزی قوربان چالاکن و ئاڵ و گۆڕی بازرگانی و چالاکییه ئابورییه‌کان وه‌ک ڕابردوو به‌رده‌وامی ده‌بێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، نێعمهتووڵا نازپه‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: بازرگانانی ئێرانی له‌م خاڵه سنورییانه ده‌توانن به‌رده‌وامی به چالاکییه‌کانی خۆیان ببه‌خشن و له ئه‌گه‌ری ئاماده‌بوونی بازرگانانی عێراقی، هه‌نارده‌ی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو به ئاماژه به فه‌رمی بوونی ئه‌م خاڵه سنورییانه، وتی: له ئه‌گه‌ری چه‌ندین ڕۆژ پشووه‌کانی جێژن له عێراق و هه‌رێمی کوردستان، چالاکی بازرگانه‌کانی ئه‌و دیوی سنور تووشی وه‌ستان ده‌بێت، به‌ڵام سنوره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام به ڕووی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کاندا کراوه‌یه.
جێگری قایمقامی قه‌زای قه‌سری شیرین به ئاماژه به‌وه‌ی که وه‌ک ڕابردوو هاتووچۆی دانیشتووانی هه‌ر دوو وڵات له ڕۆژانی جێژن‌دا به‌رده‌وامه، ڕایگه‌یاند: له ڕۆژانی جێژن‌دا ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان له خاڵه سنورییه‌کان به‌رده‌وامن له ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و کاره‌کانیان.
نازپه‌روه‌رده هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ترانزێتی سووته‌مه‌نی له عێراقه‌وه بۆ ئێران له ڕۆژانی جێژن له سنوری په‌روێزخانه‌وه به‌رده‌وامی ده‌بێت.