له‌ماوه‌ی رابردوودا دوانزه‌یه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی له‌شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو.
فێستیڤاڵی شانۆی كوردی ئه‌مساڵ به به‌شداریی چه‌ندین گروپی شانۆیی ده‌ستیپێكرد كه بریتیبوون له‌گروپه شانۆییه‌كانی شاره‌كانی: (تاران، دیاربه‌كر، ئیلام، بانه، بۆكان، سلێمانی، سه‌قز، مه‌ریوان، خوراسان، سنه، كرماشان)، هه‌روه‌ها فێستیڤاڵه‌كه چه‌ندین رۆژی خایاند‌و به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانیش له‌هۆڵی شانۆی ئیداره‌ی ئیرشادی ئیسلامی له‌سه‌قز نمایش كران.
رۆژی 13/9/2015 له‌ڕۆژی كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو خهڵاتو بڕوانامه‌ی رێزلێنانیش به‌خشرایه ئه‌كته‌رو به‌رهه‌مه شانۆییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی فێستیڤاڵ.